نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق؛ داوای بارودۆخێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك ده‌كات و به پێویستیشی ده‌زانێت له پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا، هیچ فشارێك به‌كارنه‌هێنرێت و ئاره‌زومه‌ندانه بێت.
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی دوه‌م سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و له‌گه‌ڵ راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتی پێویسته بارودۆخێكی گونجاو بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن بێته ئاراوه، تا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
باسی له گرنگی هه‌ڵبژاردن كرد و به هه‌نگاوێك بۆ عیراقێكی نوێ وه‌سفی كرد.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له حوزه‌یرانی 2021دا به‌ڕێوه‌بچێت.
جینین هێنیس پلاسخارت له كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرد و داوایكرد، به‌بێ هیچ فشارێك و له‌سه‌ر خواستی خۆیان بۆ زێدی خۆیان بهڕێبكرێن.
حكومه‌تی عیراق له هه‌وڵدایه بۆ داخستنی ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ئه‌وه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، كه ئه‌وان به "پرۆسه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه" ناوی ده‌به‌ن.
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وتی سه‌رقاڵی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كانی یه‌حیاوه_ن كه دانیشتوانه‌كه‌ی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان و چاره‌سه‌ری گونجاویش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار و 300 خێزانی نیشته‌جێی كه‌مپی له‌یلان ده‌دۆزنه‌وه.
له كه‌ركوك ته‌نیا دوو كه‌مپی ئاواره ماون و به هه‌ردوكیان نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزانی تێدایه.
جبوری له كۆنگره‌كه‌دا داوای زیادكردنی بڕی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بۆ كه‌ركوك كرد، به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی شه‌ڕی داعش.
هه‌روه‌ها پشتگیری بۆ دانوستانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك نیشاندا به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا و به‌پێویستی زانی هه‌ر ئه‌وانیش به وردی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك بكه‌ن.
پارێزگاری كه‌ركوك، باسی له دۆسیه‌ی زیندانیانی زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به تایبه‌ت ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی له ساڵانی رابردودا له كه‌ركوك ده‌ستگیركراون و داوایكرد، راده‌ستی دادگاكانی عیراق بكرێنه‌وه.
تائێستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه، به چه‌ند قۆناغێك ژماره‌یه‌ك زیندانی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به نێوه‌ندگیری ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی كه راكان جبوری یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.