رێكخراوی پزیشكانی بێ سنور، هۆشداری له رودانی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌كات به‌هۆی داخستنی كه‌مپی له‌یلانی كه‌ركوكه‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ئاواره‌كان.
ئه‌و هۆشدارییه له به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌دا هات، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی تشرینی دوه‌م بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپی له‌یلان یه‌ك له كه‌ركوك.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه؛ دانیشتوانی كه‌مپه‌كه ترسی خۆیان بۆ رێکخراوی نێودەوڵەتی پزیشکانی بێ سنور (MSF) باسكردووه، به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ، "زۆر نیگه‌رانین له‌و داخستنە خێرایانەی کامپەکان و ئەو دەرەنجامە مرۆیانەی دەیانبێت لەسەر ئاوارەکان".
ئەگەر دەشیانەوێت کامپەکە دابخەن، نابێت بمانگەڕێنەوە ناوچەکانمان لە ئێستادا
حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه‌مپه‌كانی دابخات، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌رێی گه‌ڕانه‌وه‌ی "خۆویستانه‌ی" ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و به چه‌ند هاندانێك، له نێویاندا ته‌رخانكردنی بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
"تەنانەت ئەگەر دەشیانەوێت کامپەکە دابخەن، نابێت بمانگەڕێنەوە ناوچەکانمان لە ئێستادا" ئافرەتێکی دانیشتوی که‌مپەکە وای به کارمەندی پزیشکانی بێ سنوری وت.
ئه‌و ئافره‌ته ده‌ڵێت "دەبێت گره‌نتی سەلامەتیمان بکەن، چونکە زۆر کێشەی عەشایه‌ری و ئەمنی هەیە رێگرە لەوەی خەڵک بگەڕێنەوە".
به‌وته‌ی پزیشكانی بێ سنور، به‌شێك له ئاواره‌كان ره‌نگه روبه‌ڕوی توندوتیژی و دەستبەسەرکردن ببنەوە لە ناوچەکانیاندا، ئەگەر گومانی هەبونی پەیوەندیان لێبكرێت به گروپی چەکدارەوە.
"هەندێک لە دراوسێکانم گەڕانەوە، بە قسە سوکایەتییان پێکرا و ناچاربون خۆیان بەدوربگرن لە خەلکی گوندەکە - دەترسان ئازاریان بدرێت لەلایەن خەڵکی ناوچەکە" ئافرەتەکە كه‌مپی له‌یلان واده‌ڵێت.
له كه‌ركوك، كه‌مپه‌كانی له‌یلان یه‌ك، له‌یلان دوو، له‌یلان سێ، نه‌زراوه، یه‌حیاوه و داقوق له 2014وه تا 2017، هه‌زاران خێزانی تێدا نیشته‌جێبوون، تا ئه‌مساڵ ته‌نیا كه‌مپه‌كانی له‌یلان یه‌ك و یه‌حیاوه مانه‌وه، كه یه‌حیاوه له سه‌ره‌تای تشرینی دوه‌مدا داخرا و ئێستاش ئاواره‌كانی له‌یلان یه‌كیش بۆ زێدی خۆیان ده‌گوازرێنه‌وه.
زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س له كه‌مپی له‌یلان ده‌ژین، كه زۆرینه‌یان ئافرەت و منداڵن.
پزیشکانی بێ سنور 300 نەخۆش چارەسەر دەکات لە که‌مپی لەیلان کە نەخۆشی نەگوازراوهیان هەیە
ئافره‌تێكی كه‌مپه‌كه به پزیشكانی بێ سنوری وت "ماڵەکەمان ڕوخاوە، منداڵی بچوکمان هەیە و نازانین چی بکەین ئەگەر گەڕێندراینەوە، کەش وهەوا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو ساردی دەڕوات، موچەمان نیە تاوەکو خانوی پێ بەکرێ بگرین و بەسەلامەتی لەناوی بحەوێینەوە..".
زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه پشت به چاودێری ته‌ندروستی پزیشكانی بێ سنور ده‌به‌ستن.
گوڵ پاشا، سەرۆکی شاندی پزیشکانی بێ سنور لە عیراق دەڵێت "پزیشکانی بێ سنور 300 نەخۆش چارەسەر دەکات لە که‌مپی لەیلان کە نەخۆشی نەگوازراوهیان هەیە؛ پێویستیان بە چارەسەری نەپچڕاو و درێژخانەن هەیە، لەگەڵ ئەم داخرانە خێرایەش، پزیشکانی بێ سنور کاتی ئەوەی نابێت بەشە دەرمانی سێ مانگ بۆ ئەو نەخۆشانە دابینبکات لەگەڵ پەڕاوی پزیشکی بۆ ئەوەی خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەو ناوچانەی دەگەڕێنەوە بۆی".
پەتای كۆرۆنا نیگەرانیێکی تری تیمەکانی پزیشکانی بێ سنورە، پاشا دەڵێت "نیگەرانین لە ئەگەری ئەوه‌ی دانیشتوانی که‌مپەکە لە ناوەڕاستی پەتای کۆڤید-19 که‌مپەکە بهجێبهێڵن، ئێستا هەشت نەخۆشی کۆڤید-19 لە ناوچەی جیاکاری که‌مپەکە هەن. رون نییە چۆن نەخۆشەکان دەگوازرێنەوە و بەچ خێراییەک توانستی گەیشتنیان بە چاودێری پزیشکی دەبێت".
پزیشکانی بێ سنوور داوا لە حكومه‌تی عیراق دەکات چاوبخشێنێتهوە بە بڕیاری داخستنی دەستبەجێی که‌مپی لەیلان.
ئه‌و رێكخراوه له ساڵی 1991ـه‌وه له عێراقدا كارده‌كات، له بواره‌كانی پێشكه‌شكردنی هاریكاری پزیشكی كوالێتی بەرز و بێبه‌رامبه‌ر بۆ هاوڵاتیان بێ گوێدانه نه‌ژاد، ئایین، ره‌گه‌ز ولایه‌نگری سیاسی، ئه‌وه‌ش به‌پێی پێناسه‌ی خۆیان وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له دوایین به‌یاننامه‌یدا بڵاویكرده‌وه له چوارچێوه‌ی پلانی نه‌هێشتنی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی تا كۆتایی 2020، له مانگێكدا 15 كه‌مپ داخراون و رۆژانه 100 خێزانی ئاواره بۆ زێدی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت به‌رده‌وامن له داخستنی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی تا كۆتایی ئه‌مساڵ و "كاتی ئه‌وه هاتووه دوای شه‌ش ساڵ كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان بهێنین".
له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش (2014-2017) نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بون و هێشتا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رباری تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، به‌ڵام كه‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو و وێرانكارییه‌ی شه‌ڕ له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوهكاندا به به‌ربه‌ستی به‌رده‌م نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان داده‌نرێن.