فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك جه‌ختده‌كاته‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان بێلایه‌نانه كار بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن، له نێویاندا پاراستنی ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان به كاندید و ده‌نگده‌رانیشه‌وه.
ئه‌و دڵنیاییه‌ی حه‌ربیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی تشرینی دوه‌م دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بونی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "وه‌ك ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، بێلایه‌نانه كار بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ین، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌وڵی پاراستنی فه‌رمانگه‌ی كۆمسیۆن و ته‌واوی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانیان ده‌ده‌ین، به بنكه‌كانی ده‌نگدان و كاندید و ده‌نگده‌رانه‌وه".
سه‌عد حه‌ربیه جه‌ختیكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك به‌یه‌ك ئاست و شێواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاره له حوزه‌یرانی 2021دا به‌ڕێوه‌بچێت.
سەوسەن تەیب محێدین، لێپرسراوی نوسینگه‌ی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وێڕای سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی تیمه‌كانی كۆمسیۆن، ئاماژه‌ی به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان كرد، به‌ئامانجی به‌شداریكردنی زۆرترین رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
كۆمسیۆنی ئاماده‌كاری كردووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار و كارتی ده‌نگدانی هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كاتێكدایه، تائێستا یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر دانانی ستافی نوێی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆن نییه و به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ناڕازین