ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، چاوه‌ڕێی دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بڕیاربدات، تا جارێكی‌تر ده‌ستبه‌كاربكه‌نه‌وه.
زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له نێویاندا هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، تانه‌یان له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كان داوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه و دۆسیه‌یه له دادگای باڵای فیدراڵییه.
په‌رله‌مان له كۆتایی 2019ـه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، له‌وكاته‌وه به‌هۆی یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كارناكه‌ن، بۆیه موچه‌یان پێ‌نادرێت و مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینیشیان بۆ ناكرێت.
جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی به‌هۆی ته‌واونه‌بونی نیسابی یاسایی ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی و په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای دادگاكه‌وه له په‌رله‌مان، دانیشتنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دواخراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ده‌ستوری نه‌بووه و كێشه‌ی زۆریشی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی بۆشایی له ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادانانی پارێزگاكاندا دروستكردووه، ئیداره‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك بێ چاودێری كارده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری هه‌بووه.
جوان حه‌سه‌ن ئومێدی به‌وه هه‌یه دادگای فیدراڵی بڕیار بدات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بدات، تا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركار، ئه‌گه‌ریش تانه‌كانیان ره‌تبكاته‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وكات چاره‌نوسی ئه‌وان یه‌كلاییده‌بێته‌وه، به‌وپێیه‌ی تائێستا موچه‌یان بۆ خه‌رجناكرێت و خانه‌نیشنیش ناكرێن.
په‌رله‌مانی عیراق، دوو رێكاری جیاوازی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گرته‌به‌ر، ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی به‌سته‌وه به داواكاریی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا و شاره‌كانی تر، كه ئه‌وكات لەسەر شەقام داوایان دەکرد.
سه‌ره‌تا و له 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا، به‌پێی بڕیارێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره بووە مایەی ناڕه‌زایی و تانه‌ی لێدرا، به‌وپێیه‌ی ناتوانرێت به بڕیار یاسا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له هه‌نگاوی دوه‌مدا، په‌رله‌مانی عیراق له 26ی تشرینی دوه‌می 2019، هه‌مواری دووه‌می یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كرده‌وه، تا به یاسا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن جێگیربكات.
له نه‌ینه‌وا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تائێستا له هه‌ندێك كۆبونه‌وه و دانیشتنی فه‌رمی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌دا به‌شداری ده‌كات.
دوایینجار سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵوه‌شاوه‌ی نه‌ینه‌وا، له كۆبونه‌وه‌ی پارێزگار و لێپرسراوانی دیكه‌ی ئیداری له‌گه‌ڵ شاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا به‌شدار بوو.
ره‌فعه‌ت سمۆ، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری كارگێڕی به (كه‌ركوك ناو )ی وت "به‌فه‌رمی تائێستاش سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌هۆی دواكه‌وتنی بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان".
به‌بڕوای ئه‌و تا بڕیاری دادگا ده‌رده‌چێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌توانێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر بانگهێشت بكرێت.
"به‌داخه‌وه به‌هۆكاری سیاسی تائێستا تانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه" ره‌فعه‌ت سه‌مۆ وای وت.
دادگای باڵای فیدراڵی، دوجار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه دانیشتن و دادگایی هه‌بووه، له یه‌كه‌میاندا زنجیره‌یه‌ك تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و له دوه‌میشیاندا بڕیاری كۆتایی بۆ 9ی ئازاری 2020 دواخست، له‌وكاته‌شه‌وه زیاد له جارێك دواخراوه و دیارنییه كه‌ی دوادانیشتن ده‌كرێت.
به‌ره‌كات شه‌مۆ، سه‌رۆكی فراكسیونی پارتی له ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیمان نه‌كردووه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن و تانه‌مان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه داوه و چاوه‌ڕێی یه‌كلاییكردنه‌وه‌یین".
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە نزیكه‌ی 16 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانه‌وه.
حكومه‌تی پێشوی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له مانگه‌كانی كۆتایی 2019دا جارێكی‌تر واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ كاتێكی نادیار دواخست و له‌وكاته‌وه هیچ واده‌یه‌كی نوێ بۆ پرۆسه‌كه دانه‌نراوه.