ئیبتیسام محه‌مه‌د سەعید ئەلحەیو (48 ساڵ)، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژیا گه‌وره‌ترین خواستی كچێك ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی خوێندن بوو، به‌ڵام ئه‌و له‌و كه‌مینه بوو، توانی ئه‌و وێنه باوه ده‌رباره‌ی ئافره‌تانی توركمانی له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری باشوری خۆرئاوای نه‌ینه‌وا بگۆڕێت.
به‌ره‌نگاری ئه‌و دژوارییه بۆوه، زانكۆی ته‌واو كرد و رویكرده خوێندنی باڵا، دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ئێستا له گفتوگۆی نامه‌ی دكتۆراكهیدایه له زانستنی ده‌رونناسی په‌روه‌رده‌ییدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خۆی له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و نیشتمانیدا بینییه‌وه، ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرد، ئه‌وكاته‌ی داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ته‌له‌عفه‌ر و هاوڵاتیانی ناچار به ئاواره‌یی كرد، به‌رله‌وه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ به‌شداری له كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ستپێبكات.
ئه‌لحه‌یو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌وڵده‌ده‌م شاره‌زایی و خوێندنه‌كه‌م بخه‌مه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافه‌كان و دۆسیه‌كانی ئافره‌تانه‌وه هه‌یه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا له خولی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ژنانی عه‌ره‌بیدا نوێنه‌رایه‌تی عیراق بكه‌م و نازناوی (پاڵه‌وانی ژنانی نه‌ینه‌وا)م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێبه‌خشرا، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ چالاكییه مرۆییهكانم".
هه‌وڵده‌ده‌م شاره‌زایی و خوێندنه‌كه‌م بخه‌مه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ماف و دۆسیه‌كانی ژنانه‌وه هه‌یه
"ئامانجی من سه‌رخستنی رۆڵی ئافره‌تانی توركمانه له ته‌له‌عفه‌ر، ئه‌وان زۆر په‌راوێزخراون، له ئه‌ركه ئیدارییهكاندا بێبه‌شن، له هه‌موو قه‌زاكه‌دا پۆستی هیچ فهرمانگهیهكیان به‌ده‌سته‌وه نییه، هه‌ندێكیان له‌مدواییه‌دا چونه ریزی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه".
هه‌روه‌ها وتی "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژنانی ته‌له‌عفه‌ر له‌و شوێنانه‌دا ده‌بینین كه پێی رانههاتبون، ئه‌وه‌ش بێگومان جێی دڵخۆشییه و هه‌وڵده‌ده‌ین باشتری بكه‌ین".
ئیبتیسام ئەلحەیو، ئێستا وه‌ك نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش كارده‌كات، هه‌وڵده‌دات بگاته ئه‌و 460 كچ و ژنه‌ی له شاره‌كه‌دا رفێنراون، له‌رێی به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كاندا، هاوشانی ژماره‌یه‌ك چالاكوانی دیكه له‌و دۆسیه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌ره‌نگاری بارودۆخی نائاسایی ئه‌منی ته‌له‌عفه‌ریش بۆته‌وه، كه دوو ده‌یه‌یه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، جگه له دابونه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی كه رۆڵی ئافره‌تان و چالاكییه‌كانیانی سنورداركردووه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی رون و حاشاهه‌ڵنه‌گری دروستبونی كێشه و گرفته.
له ماوه‌ی رابردودا، قه‌زاكه پێكهێنانی رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داكۆكیكاری به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه به راشكاوی داوای مافه‌كانی ئافره‌تان بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و ترسه كۆمه‌ڵایه‌تییه و سروشتی ناوچه‌كه كه ژنان له‌نێوان چوار دیواردا به‌ند ده‌كه‌ن و رێگری له ته‌واوكردنی خوێندنی و وه‌رگرتنی ئه‌ركی گشتی یان ئاماده‌بونی له بۆنه و ڤیستیڤاڵه‌كاندا ده‌كه‌ن.
نه‌جله موسه‌وی.. یه‌كه‌م ئافره‌تی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر له سه‌كۆی شیعردا
ئه‌لحه‌یو، به یه‌كه‌م ئافره‌تی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر داده‌نرێت كه سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوێكی مه‌ده‌نی ده‌كات له مێژوی قه‌زاكه‌دا، ناوی نه‌جله موسه‌وی (33 ساڵ)یش له پێشه‌نگی ئه‌و ژنه شاعیرانه‌ی قهزاكهدایه چۆته سه‌ر سه‌كۆ و روبه‌ڕو شیعری بۆ خه‌ڵك خوێندۆته‌وه.
ئه‌م ماوه‌یه گونجاو و ده‌رفه‌ته بۆ ژنانی ته‌له‌عفه‌ری تا كاریگه‌ری خۆیان نیشانبده‌ن
موسه‌وی، كه كۆمه‌ڵێك شیعری بڵاوكردۆته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر سه‌كۆی شعیر خوێندنه‌وه، "هه‌ستێكی زۆر نایاب بوو، ئه‌وه بۆ من پردی سه‌ركه‌وتن بوو، هیچ كاتێكیش هاندانی براكه‌م له‌بیرناكه‌م له‌پشتی په‌رده‌وه، كاتێك پێیوتم: ئه‌و پردی په‌ڕینه‌وه بۆ تۆیه، یان ده‌بێت سه‌ركه‌وتوو بیت یان شكستدههێنیت، هه‌رچه‌نده من لهسهركهوتنت دڵنیام"، وتیشی "كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌هێز و هانده‌ر بوو، ئه‌وكات هاندانی زۆریان نیشاندا و شیعره‌كانیان به‌دڵ بوو".
"ئه‌م ماوه‌یه گونجاو و ده‌رفه‌ته بۆ ژنانی ته‌له‌عفه‌ری تا ههڵستنهوه و رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان نیشانبده‌ن، به‌تایبه‌ت دوای كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه داخراوهكهمان به‌ڕوی كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌دا له‌كاتی ئاواره‌ییدا، به‌ڵام میكانیزمی ئه‌و هه‌ستانه‌وه‌یه له‌ناخی ژنان خۆیاندایه و هاوكاری رێكخراوه‌كانیش له‌ورووه‌وه رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه".
ئافره‌تێكی شۆفێر له ناوه‌ندی ته‌له‌عفه‌ر
تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، حاڵه‌تێكی نامۆبوو ئافره‌تێكی له ناوه‌ندی ته‌له‌عفه‌ر ئۆتۆمبێل لیبخوڕێت، به‌ڵام دایكی حه‌یده‌ر، ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی شكاند و دوای ئه‌ویش دوو ئافره‌تی دیكه هه‌مان هه‌نگاویان نا، كاتێك به ئۆتۆمبێلی خۆیان چونه سه‌ركار، ئه‌وه‌ش تێڕوانینی زۆر كه‌سی گۆڕیی و وایكرد كه‌سانی تر ئه‌زمونی ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌ن هه‌ركاتێك توانییان ئۆتۆمبێل بكڕن.
دایكی حه‌یده‌ر (50 ساڵ)، گه‌ڕایه‌وه بۆ رۆژانی یه‌كه‌می شۆفێری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به زه‌رده‌خه‌نه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له دهرچونمهوه له ماڵ به ئۆتۆمبێل تا گه‌ڕانه‌وه هه‌موان چاویان له‌سه‌رم بوو، سه‌ریان سوڕمابوو، هه‌ندێكیشیان هێنده توڕه‌بون به قسه یان ئاماژه گاڵته‌یان پێده‌كردم و ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی..، ناچاربوم بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رگه بگرم، وائێستا من و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بارودۆخهكهیدا راهاتوین".
له دهرچونمهوه له ماڵ به ئۆتۆمبێله‌كه تا گه‌ڕانه‌وه هه‌موان چاویان له‌سه‌رم بوو، سه‌ریان سوڕمابوو
لە مانگی ئەیلولی رابردودا، (لیژنه‌ی تواناسازیی ژنان لە تەلەعفەر) دامەزرا، کە سه‌ر به‌دیوانی پارێزگای نەینەوا و کار بۆ سەرخستنی ڕۆڵی ژنان دەکات لە بوارە جیاجیاکانی ژیاندا، بەڵام بەدەست کەمی بودجه‌وه ده‌ناڵێنێت و لەسەر بنەمای خۆبەخشی كارده‌كه‌ن.
ساڵی رابردوش ناوه‌ندێكی چاودێری بۆ ژنانی به‌هره‌داری ته‌له‌عفه‌ر كرایه‌وه، به پاڵپشتی دارایی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ (IOM), به ئامانجی هاوكاری ژنان و دابینكردنی پێداویستییه‌كان و به‌شداری پێكردنیان له چالاكییه رۆشنبیری و مرۆییه‌كاندا.
كاركردن له بواره‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسیی‌دا
ئافره‌تانی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر، له گه‌ڕانه‌وه ژیان بۆ شاره‌كه دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی له ده‌ستی داعشدا رۆڵیان هه‌بووه، ده‌یان كه‌سیان له هه‌ڵمه‌ته خۆبه‌خشییه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی قه‌زاكه، سه‌وزكردن، لابردنی دروشمه‌كانی توندوتیژیی و رق له دیواری خوێندنگه و دامه‌زراوه گشتییه‌كاندا، به‌شداربون.
ژنانی ته‌له‌عفه‌ر چونه نێو مه‌یدانی سیاسییه‌وه و له خوله‌كانی په‌رله‌ماندا چوار په‌رله‌مانتاریان هه‌بووه، ئه‌وانیش ئیمان محه‌مه‌د یونس سه‌لمان، تههله حسێن ئهلههبابی، ساجیده محه‌مه‌د یونس ئه‌فه‌ندی و لهلیال محه‌مه‌د عه‌لی به‌یاتی.
به‌پێی خه‌مڵاندنه فه‌رمییه‌كانی ده‌زگای ئاماری ناوه‌ندی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵی بۆ ساڵی 2018؛ له كۆی 511 هه‌زار و چوار هاوڵاتی دانیشتوی ته‌له‌عفه‌ر، 250 هه‌زار و 236 كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێ پێكهاتون به ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه.
ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای عیراق، 70كم له ناوه‌ندی موسڵه‌وه دوره و زۆرینه‌ی دانیشتوانی توركمانن، له ناوه‌ڕاستی 2014دا قه‌زاكه كه‌وته ده‌ستی داعش و له ئابی 2017دا هێزه عیراقییه‌كان كۆنتڕۆڵیانكردهوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه؛ هێشتا رێگایه‌كی درێژ له‌به‌رده‌م ئافره‌تانی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر و نه‌ینه‌وادایه، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دابونهریتهكان و به ئامانجی ئه‌وه‌ی وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه رۆڵی سروشتی خۆیان ببینن.