به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ناوشاری كه‌ركوك به‌ربڵاوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌رێی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیارییه‌وه، هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌ده‌ن.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوشاره‌وه، ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنی بروشور به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، به ئامانجی نیشاندانی مه‌ترسییه‌كانی ئالوده‌بون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن.
موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر غالب عه‌لی جبوری، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر دێت له شاره‌كه‌دا و ئامانجی لێی جگه له هۆشیاریكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، سه‌ردانیكردنی كۆگا و دهرمانخانهكانه تا به‌هیچ جۆرێك ئه‌و جۆره حه‌بانه نه‌فرۆشن یان هه‌ندێكی جۆری حه‌ب ته‌نیا به ره‌چه‌ته‌ی پزیشك به هاوڵاتیان بفرۆشن".
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، 26ی تشرینی دوه‌می 2020، له كۆگایه‌كی ناوشاردا توانییان ده‌ستبسه‌ر زیاتر له 14 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ردا بگرن له جۆری ترامادۆڵ.
ئه‌و حه‌به؛ جۆرێكه له ئازارشكێن و له چوارچێوه‌ی حه‌به هۆشبه‌ره‌كاندا، پۆلێنكراوه.
"ئه‌و شوێنانه‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانی تێدا به‌ربڵاوه، 10 گه‌ڕه‌كی شاره‌كه‌یه، له گه‌ڕه‌كه شه‌عبی و ههڕهمهكییانن" به‌وته‌ی موقه‌ده‌م غالب.
ئه‌و ده‌ڵێت به وردی چاودێری ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كه‌ن، تا كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن و هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان بده‌ن.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) له ساڵی 2019دا، بازرگانیكردن و مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه به "خێرایی بڵاوده‌بنه‌وه" له كه‌ركوك.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی وتی "مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ له‌ناو شاره‌كه‌دا زۆر به‌ربڵاوه، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌كارده‌هێنرێت و نرخێكی خه‌یاڵی هه‌یه، زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش له شۆفێرانی هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و نێو كافیتریا و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی كاركردنن".
به‌پێی یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه په‌رله‌مانی عیراق له ساڵی 2017دا ده‌ریكردووه، هه‌ر كه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ر هاورده بكات، یان بیچێنێت به ئامانجی بازرگانیكردن له سێداره‌ده‌درێت یان به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزاده‌درێت.
هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبێت، یان بیكڕیت، به‌كاریبهێنێت و بیگوازێته‌وه، به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزاده‌درێت، له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌یه‌ك كه له 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له 30 ملیۆن زیاتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی یاساكه.
موقه‌ده‌م غالب جبوری ده‌ڵێت هیچ ئامارێكیان لانییه له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، "به‌ڵام رێژه‌كه زۆر به‌رزبۆته‌وه و ئێستا كار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌كه‌ین".
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیهكانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.