هێزه ئه‌منییه‌كانی گه‌رمیان، چه‌كدارێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستگیرده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای سكاڵای كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ی كفری، كه ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئه‌و حزبه به‌تۆمه‌تبار ده‌زانن.
دوێنێ چوارشه‌ممه 10ی كانونی یه‌كه‌می 2020 چه‌كدارێكی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی وه‌ك تۆمه‌تباری كوشتنی ئاكۆ سه‌لمان (22 ساڵ) ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌و گه‌نجه‌ی كفری له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوشه‌ممه 7ی كانونی یه‌كه‌می 2020، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی و ته‌قه‌ی پاسه‌وانانی باره‌گای حزبی به فیشه‌ك كوژرا و كه‌سوكاره‌كه‌یشی سكاڵایان دژی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له قه‌زاكه تۆماركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "یه‌ك كه‌سمان ده‌ستگیركردووه و زیندانییه، به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئاكۆ سه‌لمان له شه‌وی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كفری و له‌سه‌ر داوای دادگا، دوای سكاڵای خێزانی شه‌هید ئاكۆ كه ده‌ڵێن له نێو كۆمیته‌ی یه‌كێتییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ دهستگیركراوهكهدا به‌رده‌وامه، "ده‌ستگیركراوه‌كه و كه‌سوكاریشی نكۆڵی لهوهدهكهن ته‌قه‌ی كردبێت و هۆكاری كوشتنی ئاكۆ سه‌لمان بێت".
له 3 تا 9ی كانونی یه‌كه‌می 2020، به‌هۆی دروستبونی بارگرژییه‌وه له خۆپیشاندانی ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌شت كه‌س كوژراون و زیاتر له 54 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق.
ئاسۆ سه‌لمان، برای ئه‌و گه‌نجه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی كفری به فیشه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌مان شه‌وی روداوه‌كه سكاڵامان له‌سه‌ر كۆمیته‌ی یه‌كێتی تۆماركرد و تائێستا پۆلیس ته‌نیا یه‌ك كه‌سی ده‌ستگیركردووه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای ئێمه، به‌ڵام ده‌ستگیركراوه‌كه ته‌نیا تاوانبار نییه و ئێكه سكاڵامان له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمیته هه‌یه به لێپرسراوهكهشیانهوه".
"ده‌ستگیركراوه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ربانی كۆمیته‌وه ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵك كردووه و له‌وێشدا براكه‌م شه‌هید بووه، خه‌ڵك و شاهیدی زۆر هه‌یه".
براكه‌ی ئاكۆ سه‌لمان جه‌ختیشیكرده‌وه "وازناهێنین تا تاوانباران سزانەدرێن، هەمو رۆژێك لەبەردەم دادگا‌و بنكه‌ی پۆلیس و لایه‌نه‌كاندا ده‌بین، قبوڵناكه‌ین بەقەد نوكە قەڵەمێك خوێنی براكەمان ونبێت و لێیان خۆشنابین".
له دوایین راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، جه‌ختكراوه‌ته‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان چیتر "رێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی"، هه‌روه‌ها هاتووه "هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا".
ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له شاری سلێمانییه‌وه ده‌ستیپێكرد و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی پارێزگاكه‌ی گرته‌وه، دژی پێنه‌دانی موچه، خراپی گوزه‌ران و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری.