چه‌كدارانی ئیمامه‌ین سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له هیچ خێزانێكی دانیشتوی په‌ڵكانه كردبێت كاتێك بۆ نانخواردن چونه‌ته ئه‌و گونده، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌و هێزه هه‌وڵیانداوه له‌ژێر فشاردا خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ربكه‌ن.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی‌تر ئاڵۆزی له گوندی په‌ڵكانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك رویدا به‌هۆی ناكۆكی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ژماره‌یه‌ك دانیشتوی گونده‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتون، ژماره‌یه‌ك له هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نزیك له‌و ناوچانه، مۆڵه‌تی 48 كاتژمێریان به هاوڵاتیان داوه تا خانوه‌كانیان چۆڵبكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پاڵپشتی هێزی ئیمامه‌ین له حه‌شدی شه‌عبی.
عه‌لی ره‌حمان، ئه‌نجومه‌نی گوندی په‌ڵكانه به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه میوانداری كرابون، 11 ئۆتۆمبێل بون، دوای نان خواردن چونه‌ته سه‌ر ماڵێك و داوای پێناس و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان كردون، پێیانوتون پێویسته له 48 كاتژمێردا بڕۆن.
"عه‌ره‌بی هاورده به هاوكاری ئه‌و هێزه چونه ناو چوار خانوه‌وه كه ماڵی تێدا نه‌بووه و قفڵهكانیان شكاندووه، دواتر سوپای عیراق هاتن و دهریانكردن" به‌وته‌ی عه‌لی ره‌حمان.
به‌ر له گه‌شتنی سوپای عیراقی، شه‌ڕه به‌رد له‌نێوان هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌دا دروستبووه.
(كه‌ركوك ناو) چه‌ند رۆژێك له هه‌وڵدابوو تا لێدوانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرێت كه وه‌ك تۆمه‌تباری روداوه‌كه ناویان ده‌هێنرێت.
كه‌ریم عه‌زی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی هێزی ئیمامهینی حه‌شدی شه‌عبی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "راسته براده‌رانی ئێمه ده‌عوه‌تی ماڵی شێخی شه‌مه‌ر بون، به‌ڵام دوای نانخواردن گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ باره‌گای فه‌وج و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چونه‌ته سه‌ر هیچ خێزانێكی كورد بۆ هه‌ڕه‌شه".
لێپرسراوه‌كه‌ی حه‌شد ده‌ڵێت ئه‌وكاته‌ی بارگرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك خێزانی كورد و عه‌ره‌بدا رویداوه، سوپای عیراقی له گونده‌كه‌دا بون، بۆیه له هه‌ردولا به‌ره‌ی ناكۆكییه‌كه خه‌ڵكیان ده‌ستگیركردووه و دوای دوو كاتژمێر ئازادیانكردون.
پەڵکانە و چەند گوندێکی تری ناحیەی سەرگەڕان له قه‌زای دوبز-ی پارێزگای کەرکوک، زیاتر له 10 جار بونه‌ته جێی بارگرژیی و مشتومڕی خەڵک و لێپرسراوان دەربارەی خاوەندارێتی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی، بەوتەی کورد لەژێر فشاردا هەوڵی دەرکردنیان دەدرێت، لەکاتێکدا عەرەب بە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیانی دەزانن.
محەمەد ئیسماعیل، نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له گونده‌كه، دوای دانانی مۆڵه‌تی كاتی بۆ خێزانه كورده‌كان، سێ خێزانیان له گونده‌كه ده‌ركرد و له جێگه‌ی ئه‌وان سێ خێزانی عه‌ره‌بیان نیشته‌جێكرد".
ئه‌و گونده هه‌رچه‌نده له روی ئیداریه‌وه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوكه، به‌ڵام دۆسیه‌ی ئه‌منی لای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین-ـه.
گوندی په‌ڵكانه، یه‌كێك له 42 گونده‌كه‌ی سه‌رگه‌ڕان و ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك، نزیكه‌ی 25 ماڵی تێدایه و روبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له 60 هه‌زار دۆنم زه‌ویی به‌پیتی كشتوكاڵی و نه‌وتی تێدایە.