حه‌شدی كوردی له كه‌ركوك، پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبین نه‌ك ره‌وت و حزبێكی دیاریكراوی ناو ئه‌و هێزه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو لایه‌نی نێو حه‌شد خۆیانیان لێ بێبه‌ری كردن.
ئه‌و هێزه چه‌كدارییه‌ی كورد، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا 12ی كانونی یه‌كه‌می 2020 له گوندێكی قه‌زای دوبزی كه‌ركوكه‌وه وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی كوردی خۆیان ناساند، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكهوتهوه، له نێویاندا ناڕه‌زایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌شدی كوردی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای راگه‌یاندنی حه‌شدی كوردی كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروستبووه، بۆیه به فه‌رمانی ده‌سته‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی لێدوان و چاوپێكه‌وتنمان بۆ میدیاكان قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌وپێیه‌ی پرسێكی سه‌ربازییه و پێویستناكات له میدیادا گه‌وره‌بكرێت و كاردانه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه".
حه‌شدی شه‌عبی 120 چه‌كداری هه‌یه و له گوندی چه‌خماخه‌ی قه‌زای دوبز (35كم له خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك) باره‌گایان كردۆته‌وه.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لێدوانیان لێ قه‌ده‌غه كردوین و وتیان ئه‌مه پرسێكی سه‌ربازییه نه‌ك میدیایی
ئه‌بو ره‌زا نه‌جار، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌م له راگه‌یه‌ندراوێكدا كورتدا وتی "هیچ ره‌زامه‌ندییه‌كی زاره‌كی و نوسراو نییه" بۆ پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌ی ناونراوه حه‌شدی شه‌عبی كوردی.
هه‌مان رۆژ محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، لێپرسراوی لقی باكوری رێكخراوی به‌در –هێزێكی سه‌ره‌كیین له‌نێو حه‌شدی شه‌عبی- له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه هیچ فه‌وجێكی حه‌شد له پێكهاته‌ی كورد له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێكهێنرابێت و ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه نییه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌تی لێدوانه‌وه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، وتی "ئێمه به‌ره‌سمی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبین، نه‌ك حزب و ره‌وتێكی دیاریكراو، چونكه له ریزی حه‌شدا چه‌ندین ره‌وت و لایه‌ن هه‌ن، كاتێكیش به‌در ده‌ڵێت سه‌ر به‌وان نین مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه وه‌ك حزب له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێكنههێنراوین".
هه‌روه‌ها وتی پێشتر هه‌ر به رێگه‌پێدانی حه‌شد قسه‌یان بۆ میدیا كردووه و ئێستاش هه‌ر به فه‌رمانی ئه‌وان هیچ لێدوانێك بۆ میدیا ناده‌ن.
پێشتر و له‌كاتی راگه‌یاندنی هێزه‌كه‌شدا، حه‌شدی كوردی جه‌ختیانكردووه له ماوه‌ی ساڵێكدا، توانیویانه مۆڵه‌ت و ره‌زامه‌ندی دامه‌زراندنیان له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرن.
حه‌شدی شه‌عبی ئاگاداری دروستبونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌م لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه ده‌رباره‌ی دروستکردنی هێزێکی حەشدی کوردی لە کەرکوک پەیوەندییان بە دەستەی حەشدی شەعبییەوە کردوە و لە وەڵامدا دوپاتیانکردۆتەوە كه "هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروستناكرێت و ئەوان ئاگاداری دروستبونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركوک".
هەروەها هاتووە "دەستەی حەشدی لە لایەن خۆیانەوە بەدواداچون بۆ بابەتەكە دەكەن و ئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی".
حه‌شدی شه‌عبی له 2014ـه‌وه پێكهێنراوه، په‌رله‌مانی عیراق یاسای بۆ ده‌ركردووه و چه‌ندین حزب، لایه‌ن و ره‌وتی شیعه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی تێدایه، حه‌شدی عه‌شایه‌ری ناوچه سونییه‌كانی عیراقیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا له ساڵی 2017ـه‌وه دامه‌زراون.
ئه‌و هێزه‌ی به‌ناوی حه‌شدی كوردییه‌وه دامه‌زراندنی خۆیان راگه‌یاندووه، چه‌كداره‌كانی له خه‌ڵكی چه‌خماخه پێكهاتون و له به‌رنامه‌یاندایه ژماره‌ی هێزه زیاتر بكه‌ن، تا له باره‌گاكه‌ی نێو ئه‌و گونده‌دا راهێنان و پڕچه‌ك بكرێن.
گوندی چه‌خماخه زیاد له جارێك روبه‌ڕوی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆته‌وه دوایینیان شوباتی 2020 بوو، كاتێك به‌هۆی ده‌سترێژی گولـله‌ی چه‌كدارێكه‌وه بۆ نێو دوكانێك، چوار گه‌نج كوژراون و ژماره‌یه‌ك دیكه برینداربون.