محه‌مه‌د مه‌لاحه‌سه‌ن، قایمقامی پێشوی قه‌زای خانه‌قین پرۆسه‌ی دادگاییكردنی به"ناڕه‌وا" ده‌زانێت و "ته‌حه‌دا" ده‌كات هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له دژی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به دوو ساڵ زیندانی حوكمدرا.
دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك / گه‌رمیان له كه‌لار، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانونی یه‌كه‌می 2020 بڕیاریدا به سه‌پاندنی سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن، ناسراو به محه‌مه‌د مه‌لاحه‌سه‌ن قایمقامی پێشووی خانه‌قین.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی و به تاوانی خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتهكانیهتی له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی قایمقامدا.
محه‌مه‌د مه‌لاحه‌سه‌ن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی داواكاری گشتی گه‌رمیان به دوو ساڵ زیندانی حوكمدراوم، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌رجه‌عی خۆم كارمكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی گەراجی كەلار – خانەقین و بەكرێدانی گەراجی پێشوو".
"لە ڕاستیدا من بەشێوەیەكی یاسایی كارەكانم كردووە و بەبڕیاری ئەنجومەنی قەزای خانەقین بووه، بۆیه هیچ پێشێلكارییەكی یاسایی و ئیداریم نەكردووە".
قایمقامی پێشوی خانه‌قین، كه ئێستا له بنكه‌ی پۆلیسی كه‌لار ده‌ستبه‌سه‌ره و له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) كرد، وتی "ئه‌م دۆسیه‌یه و دادگاییهكهم به كارێكی ناڕه‌وا داده‌نێم و لێدانه له كه‌سایه‌تیم، بۆیه تانه له بڕیاره‌كه ده‌ده‌م، چونكه مه‌رجه‌عی من حكومه‌تی فیدراڵی بووه نه‌ك ئیداره‌ی گه‌رمیان كه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
محه‌مه‌د مه‌لاحه‌سه‌ن جه‌ختیكرده‌وه "تەحهدا دەكەم ئەگەر هیچ بەڵگەیەك هەبێت لە دژم، .. یه‌ك دینارم بۆ خۆم نه‌بردووه و من بوم به قوربانیی سیاسی".
ناوبراو له كانونی یه‌كه‌می 2003دا پۆستی قایمقامی خانه‌قینی له سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌رگرت، دوای 16 ساڵ و له كۆتاییه‌كانی 2019دا خانه‌نشین كرا.
قایمقامی پێشوی خانه‌قین وتی "بارودۆخی خانەقین دوای 2003 ناجێگیر بوو، بارودۆخی ئیداریی له فه‌وزادا بوو، له‌كاتێكدا حكومەتی هەرێم باڵادەست بوو له قه‌زاكه‌دا و ئه‌وه‌ی منیش كردومه بۆ خه‌ڵكی خانه‌قین بوه و له هیچ كارێكیان پەشیمان نیم".
قه‌زای خانه‌قین باكوری پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له ناوچه‌كانی جێناكۆك و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمان، له دوای 2003ه‌وه دۆسییه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه به‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.