نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك له كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كانی دێت و تائێستا واده‌كه‌ی بۆ درێژكراونه‌ته‌وه، كه بڕیاره له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاییبكرێته‌وه.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلولی 2020دا دکتۆر نەبیل حەمدی له نێو سێ كاندیدی پشكی توركماندا، وەك بەڕێوەبەرى تەندروستی كەركوك ده‌ستنیشانكرا لە جێگەی زیاد خەڵەف، كە بەوەكالەت چەند مانگێك له‌و پۆسته‌دا بوو.
بڕیاری دانانی ناوبراو تا كۆتایی 31ی كانونی یه‌كه‌می 2020ـه و درێژنه‌كراوه‌ته‌وه.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "راسته پۆسته‌كه‌ی من بۆ سێ مانگ بوه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بووه له كاری باش كردومانه، به باشترین شێوه خزمه‌تمان كردووه، واده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان درێژنه‌كراوه‌ته‌وه و بڕیاری كۆتایی لای وه‌زیری ته‌ندروستییه".
ئه‌و ده‌ڵێت "وه‌زیر ناپرسێت كاندیدی پۆسته‌كه زه‌یده یان عوبێد یاخود هه‌ر كه‌سێكی تر، ئه‌وه‌ی گرنگه حزمه‌تی كردبێت و ئه‌نجامی هه‌بوبێت، دواتر خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات و له كۆتاییدا هه‌ر وه‌زیر بڕیار له مانه‌وه یاخود لابردنم له‌و پۆسته ده‌دات".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی له مانگی ئه‌یلول ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك به تایبه‌ت توركمان و عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێنا.
بوشناق له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و كارانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌ودا كراون، له نێویاندا بنیاتنان و كردنه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا و نه‌خۆشییه‌كانی تر، وتی "دڵنیام ئەوەی پێش من كاری باشی كردووه و ئه‌وه‌ی دوای منیش بێت كاری باش ده‌كات".
بەپێی چەند راسپاردەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هەر گۆڕانكارییەك لە پۆستە باڵاكانی كەركوك، لە پارێزگار، قایمقامیەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بكرێت، رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی پێویستە، به‌وپێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا هیچ كاندیدێكی تر له‌رێی لایه‌نه توركمانییهكانهوه دیارینه‌كراوه بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه به پشكی خۆیانی ده‌زانن، هه‌روه‌ها ههوڵیشان نه‌داوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌بیل بوشناق، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه له ساڵی تازه‌وه پۆسته‌كه جارێكی‌تر له‌لایه‌ن زیاد خه‌ڵه‌ف جبوری، یاریده‌ده‌ری ئێستای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستییه‌وه پڕبكرێته‌وه".
ئەو گرفتە لەسەر پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستی لەكاتێكدایە، هێشتا كه‌ركوك به‌ده‌ست هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت و رۆژانە زیاتر له 100 حاڵەت تۆماردەكرێت.