له ساڵی 2020دا، حاڵه‌ته‌كانی مردن له پارێزگای كه‌ركوك كه‌میكردووه به‌راورد به ساڵی رابردوو، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ته‌ندروستی.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی كانونی یه‌كه‌می 2020 بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سێ هه‌زار و 476 كه‌س مردون.
نه‌بیل حه‌مدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی له كۆی ژماره‌ی مردوه‌كان، 783 كه‌سیان توشبوی كۆرۆنا بون و به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له 24ی شوباته‌وه تا 28ی كانونی یه‌كه‌می 2020 له پارێزگای كه‌ركوك زیاتر له 31 هه‌زار توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه 783 كه‌س مردون، به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی.
سه‌رباری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌مساڵدا، به‌ڵام رێژه‌ی مردن به‌راورد به ساڵی رابردوو نزیكه‌ی دوو هه‌زار حاڵه‌ت كه‌میكردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بۆ ساڵی 2019، له پارێزگای كه‌ركوك حاڵه‌ته‌كانی مردن پێنج هه‌زار و 287 حاڵه‌ت بووه.
حاڵه‌ته‌كانی مردن له ساڵی رابردودا، دوو هه‌زار و 885 كه‌سیان به رێژه‌ی له سه‌دا 54 له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كاندا بووه و زیاتر له نیوه‌یان له ره‌گه‌زی نێر بون.
به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركوك كه پێشتر به (كه‌ركوك ناو)یان داوه، رێژه‌ی منداڵبون له ساڵی 2020دا زیادیكردووه به‌راورد به ساڵی 2019.