هێزه‌كانی سوپای عیراق، هاتوچۆی هاوڵاتی ناحیه‌ی شوان له دوای 12ی شه‌وه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، به‌ئامانجی پاراستنی ئاسایش و رێگری له كرده‌وه‌ی توندوتیژی.
رێكار و بڕیاره‌كانی سوپا بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، -ئێستا دۆسیه‌ی ئه‌منی ناحیه‌ی شوانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه-، 2ی كانونی دوه‌می 2021 له‌رێی موختاره‌كانه‌وه گه‌یشتووه به هاوڵاتیان و هۆشداری له پێشێلكردنی دراوه.
ئه‌نجومه‌نی گوندێكی ناحیه‌ی شوان كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌لایه‌ن سوپاوه ئاگاداركراینه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌دوای كاتژمێر 12ی شه‌وه‌وه رێگه به هاتوچۆی هاوڵاتیان نه‌ده‌ین، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌لامه‌تی پاراستنی ناوچه‌كه و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت".
ئه‌و بڕیاره‌ی سوپا به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، زیاتر بۆ ده‌شتاییه‌كانی ناحیه‌ی شوانه نه‌ك رێگای سه‌ره‌كی هاتوچۆ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت بڕیاره‌كه دانیشتوانی هه‌موو گونده‌كانی شوان به تایبه‌ت گونده‌كانی نزیكی مه‌فره‌قی شوان ده‌گرێته‌وه.
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش هاتوچۆی شه‌وانی هاوڵاتیانی گونده‌كانی شێخ بزێنی له ناحیه‌ی شوان سنوردار كرا، بۆ رێگریی له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كه.
پێویست ناكات له دوای كاتژمێر 12ی شەوه‌وه هاوڵاتیان له ماڵ بچنه ده‌ره‌وه
به‌هجه‌ت واحید، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شوان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و بڕیاره‌ی سوپای عیراق به كارێكی باش ده‌زانین، ئه‌و هێزه تازه هاتون و رێكاره‌كانیان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا جیاوازه، له‌وه‌شدا چه‌ند ئامانجێكیان هه‌یه".
به‌وته‌ی واحید ئامانجێكی بڕیاره‌كه بۆ رێگرییه له دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوی هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی شێخ بزێنی، كه له شه‌ودا رویداوه، داعش به ماتۆڕسكیل له ده‌شتاییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا توانیویانه هاتوچۆ بكه‌ن و ئه‌و كرده‌وه‌یه ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئامانجێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌ش خۆپارێزییه له كۆرۆنا و رێگرییه له تێكه‌ڵاوی زۆری هاوڵاتیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شوان وتی "هیچ پێویست ناكات له دوای كاتژمێر 12ی شەوه‌وه هاوڵاتیان له ماڵ بچنه ده‌ره‌وه و له‌نێوان گونده‌كاندا هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر باری له‌ناكاوی وه‌ك نه‌خۆشی و شتی دیكه‌ش هه‌بوو ده‌توانن پێشوه‌خته هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه تا له هاتوچۆكردندا توشی كێشه نه‌بن".
مه‌ترسی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناحیه‌ی شوان دوای ئه‌وه‌هات سێ گه‌نج به ده‌ستڕێژی گولـله كوژران و داعش به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆگرت.
ئەو روداوه ئێوارەی 17ی تشرینی یەكەمی 2020 لە ناوچەی شێخ بزێنی رویدا، كاتێك دوو برا ئارام مستەفا محەمەد، هەرێز مستەفا محەمەد و ئامۆزایەكیان بەناوی پێشەوا عەبدولڕەحمان، لە گوندی شەوگێڕەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ دەچنە گوندی توڵکی و لەوێ دەستڕێژی گولـلەیان لێدەكرێت و دەستبەجێ دەكوژرێن، دواتر هەر لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا تەرمەكانیان دەسوتێنرێن.