نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات به بڕیاری حكومه‌تی عیراق واده‌ی مانه‌وه‌ی له‌و پۆسته‌دا بۆ سێ مانگی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵی رابردوودا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كانی هات.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلولی 2020دا دکتۆر نەبیل حەمدی له نێو سێ كاندیدی پشكی توركماندا، وەك بەڕێوەبەرى تەندروستی كەركوك ده‌ستنیشانكرا لە جێگەی زیاد خەڵەف، كە بەوەكالەت چەند مانگێك له‌و پۆسته‌دا بوو، ئه‌وه‌ش به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا 31ی كانونی یه‌كه‌می 2020.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێش كۆتاییهاتنی ئه‌و ماوه‌یه سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراقیم كرد و وتی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیدراوه بڕیاریداوه تا سێ مانگه‌ی دیكه مانه‌وه‌م له پۆسته‌كه‌دا به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته كارگێڕی و دارایی و یاساییه‌كانه‌وه بۆ درێژبكرێته‌وه".
به‌پێی بڕیاره‌كه نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بوشناق تا كۆتایی ئاداری 2021دا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه و دواتر بڕیاری دیكه ده‌درێت.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق وتی "هۆكاری نوێكردنه‌وه‌ی واده‌ی پۆسته‌كه‌م ئه‌و كارانه‌یه تائێستا بۆ به‌ره‌وپێشچونی بواری ته‌ندروستی كردومانه، له روی خزمه‌تگوزاری و به تایبه‌ت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا".
رۆژانه له كه‌ركوك سه‌روو 500 كه‌س توشی كۆرۆنا ده‌بن و توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه تائێستا گه‌یشتۆته زیاتر له 33 هه‌زار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك ده‌ڵێت "ئێمه هه‌نگاوی باشمان ناوه و به‌رێگه راستهكهدا ده‌ڕۆین و له داهاتوشدا هاوڵاتیانی خزمه‌تی زیاتری ته‌ندروستی ده‌بینن".
پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی له مانگی ئه‌یلولی 2020دا ناكۆكی توندی نێوان لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت توركمان و عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێنا.
بەپێی چەند راسپاردەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هەر گۆڕانكارییەك لە پۆستە باڵاكانی كەركوك، لە پارێزگار، قایمقامیەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بكرێت، رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی پێویستە، به‌وپێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.