راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "فاشیل .. نه‌زان.. گه‌نده‌ڵ" تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، به‌هۆی مشتومڕه‌كانی دۆسیه‌ی ناردنی به‌شه بودجه‌ی پارێزگاكه‌وه.
شه‌ڕی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری گه‌یشتۆته ناو هۆڵه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تایبه‌تی بۆ ده‌به‌ستن.
رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی كه‌ركوك 17ی كانونی دوه‌می 2021 له كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به گفتوگۆی پرۆژه‌یاسای بودجه عیراق وتی "بۆ یه‌كه‌مجاره داواده‌كه‌م هیچ بودجه و شایسته‌یه‌كی دارایی بۆ پارێزگای كه‌ركوك تهرخاننهكرێت و هیچ بڕێكیشی بۆ زیاد نه‌كرێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت داواكارییه‌كه‌ی به‌ده‌ره له ناردنی شایسته‌ی دارایی بۆ شاره‌وانی و كه‌رتی ته‌ندروستی و بودجه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق.
ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی داوای نه‌ناردنی شایسته‌ی دارایی وتی "ته‌رخانكردنی شایسته‌ی داراییمان ناوێت چونكه ئیداره‌ی كه‌ركوك ئیداره‌یه‌كی فاشیله، گه‌نده‌ڵه و نادادپه‌روه‌ره، جیاوازی له نێوان پێكهاته و ناوچه‌كاندا ده‌كات له گه‌یاندنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا".
یه‌كێك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان قسه به رێبوار ته‌ها ده‌بڕێت و ده‌ڵێت قسه‌كانی زۆر تونده، ئه‌ویش وه‌ڵامده‌داته‌وه "به‌ڵێ تونده و هه‌ست به ئازار ده‌كه‌م كاتێك باسی ئه‌و شتانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه راستییه".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توند له دۆسیه‌ی كاره‌با ده‌گرێت و ده‌ڵێت له 24 كاتژمێردا ته‌نیا چوار كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان ده‌درێت، پێشیوایه له‌و كه‌رته‌دا هیچ هه‌نگاوێكی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دا نه‌ناوه.
"به‌داخه‌وه كه‌ركوك دوه‌می گه‌وره‌ترین پاریزگایه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا به‌ڵام له گوندێك ده‌چێت.. به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه.. پارێزگاكه سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی زۆری هه‌یه به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران وێرانیان كردووه".
هه‌روه‌ها داواكاره لیژنه‌ی دارایی له چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی به‌شه بودجه‌ی ساڵانی 2019 و 2020ی كه‌ركوك بكۆڵنه‌وه.
رێبوار ته‌ها وتیشی وه‌ك نوێنه‌رانی كه‌ركوك هه‌وڵی جددیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان داوه و به‌داوداچونی به‌رده‌وامیان هه‌بووه به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر و به‌ره‌وپێشچونێك نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 18ی كانونی دوه‌می 2021 دوو كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌بوو بۆ وهڵامدانهویه قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، یه‌كێكیان ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه راكان جبوری یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی و ئه‌ویتر ئیداره‌ی پارێزگا.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا وتی "ده‌مانه‌وێت رونی بكه‌ینه‌وه ئه‌و قسانه‌ی كراوه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌زانییه، هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ته و باسی ئیدارهیهكه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات و بنه‌مای كاركردنی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه".
هه‌روه‌ها وتی تۆمه‌تباركردنیان به نادادپه‌روه‌ری تۆمه‌تێكی ناڕاسته، چونكه پلانی پرۆژه‌كان به‌پێی چڕی دانیشتوان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و دیاریكردنی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كه‌رته‌كانی شاره‌وانی و یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه.
ده‌رباره‌ی پرۆژه له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، به‌وته‌ی راكان جبوری، له‌لایه‌ن سندوقی دوباره ئاوهدانكردنهویه ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كان و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه دانراون.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "بیروڕای تایبه‌تییه" و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا "باشه".
سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری نمونه‌ی كێشه‌كانی شاره‌وانی هێنایه‌وه كه نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن به‌ڵام به‌و بارودۆخه قایل نابن و "له دوو رۆژدا چاره‌سه‌ر ده‌دۆزینه‌وه"، ده‌ڵێت له كه‌رته‌كانی كاره‌باشدا كاری جددیان كردووه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باسی له نوسراوێكی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد ده‌رباره‌ی دابینكردنی كاره‌با بۆ كه‌ركوك كه تێدا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده وزه بنرێت به‌ڵام وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم قایل نین، به‌وه‌ش خه‌ڵكی شاره‌كه له 250 مێگاوات كاره‌با بێبه‌شده‌بن، كه به‌پێی گرێبه‌ستێكی ئیداره‌ی پێشوی كه‌ركوك ده‌بێت دابینبكرێت.
راكان جبوری هێرشیكرده سه‌ر رێبوار ته‌ها كه یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی به سستی كاری تێداده‌كرێت و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی تسعین بهڵێندهرهكهی برای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراقه.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی "ده‌بوو ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئیدانه‌ی پرۆسه‌ی خاپوركردنی 138 گوند و ناحیه و راگواستنی خه‌ڵك بكات و له بێسهروشوێنكردن و رفاندن و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان بێده‌نگ نه‌بوایه ئه‌وكاته‌ی به‌شێك بوو له ده‌زگای ئه‌منی".
هێشتا به‌شه بودجه‌ی كه‌ركوك له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراقدا جێگیرنه‌كراوه كه له‌په‌رله‌مانه بۆ گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردن، له ساڵی 2020یشدا یاسای بودجه ده‌رنه‌چوو به‌ڵام له 2019دا به پاره‌ی پترۆدۆلاره‌وه زیاتر له 500 ملیار دینار بۆ پارێزگای كه‌ركوك ته‌رخانكرابوو.