یه‌كێتی نوسه‌ران له كه‌ركوك، هه‌وڵده‌دات به چڕكردنه‌وه‌ی چالاكییه رۆشنبیرییه‌كان له شاره‌كه‌دا، قه‌ره‌بوی ئه‌و سه‌رده‌مه بكاته‌وه به‌هۆی كه‌ره‌نتینه و كۆرۆناوه هه‌مووی راگیرا.
پارێزگای كه‌ركوك له ئاداری 2020ـه‌وه تا ته‌مموزی ئه‌و ساڵه له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا بوو بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگه به هیچ چالاكییه‌كی گشتی نه‌ده‌درا.
محه‌مه‌د خزر، سه‌رۆكی یه‌كێتی نوسه‌ران له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت چالاكییه‌كانی ئه‌وان به‌رده‌وامه و هه‌موو رۆژانێكی شه‌ممه دانراوه بۆ سازكردنی مه‌راسیمی واۆژكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب یان رۆمان و چیرۆك، یاخود ئاهه‌نگه‌كانی رێزلێنان.
ئه‌و یه‌كێتییه له به‌رنامه‌یدایه له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند به‌رگێكدا ته‌واوی نوسراوه شیعرییه كۆن و نوێیه‌كان به چوار زمانی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و سریانی كۆبكاته‌وه به ئامانجی پاراستنی كلتور و مێژوی كه‌ركوك.
له چه‌ند رۆژی رابردودا زیاد له جارێك هونه‌رمه‌ندان داوایانكرد ده‌رگای رۆشنبیری كه‌ركوك به‌روی چالاكییه‌كانیاندا بكرێته‌وه.
گروپی شانۆی هه‌وار، له دوایین په‌یامیدا هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره نه‌كرێته‌وه ئه‌وا له‌به‌رده‌میدا خێوه‌ت هه‌ڵده‌ده‌ن.
11ی كانونی دوەمی 2021، بە بڕیاری هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، چالاكییەكانی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك راگیران، ئەوەش دوای تێپەڕبونی كەمتر لە 24 كاتژمێر هات لە بەڕێوەچونی مەراسیمێكی تایبەت بە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی. لەو مەراسمەدا سوكایەتی بە ئاڵای ئەمریكا و ئیسرائیل كرا.
پێشتر و له 15ی ئه‌م مانگه‌شدا لقی كەركوكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان داوایانكرد به‌پەلە دەرگای سەنتەری رۆشنبیری كەركوك بكرێتەوە، بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە خزمەتکردنی هونەر و هونەرمەندانی شارەکە.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه رۆشنبیرییه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا و كه‌مبونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
شه‌ممه 16ی كانونی دوه‌می 2021، یه‌كێتی نوسه‌رانی كه‌ركوك مه‌راسیمێكی بۆ رۆماننوسی گه‌نج مه‌نال عیزه‌دین (30 ساڵ) ئه‌نجامدا، به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه و واژۆكردنی كتێبه‌كه‌ی له‌ژێر ناوی (شيخوخة حلم – خه‌ونی پیری).
مه‌نال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "یه‌كه‌م هه‌نگاوم له دنیای گه‌وره‌ی روماندا نا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گران ده‌یانوت هه‌ڵه‌بوم به چونه ئه‌و دنیا فراوانه‌وه، به‌ڵام من ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م خۆش‌ویست و ئه‌گه‌ر كات بگه‌ڕێته‌وه هه‌مان هه‌ڵه دوباره ده‌كه‌مه‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێت یه‌كێتی نوسه‌ران پاڵپشت و هانده‌ری گه‌وره‌ی بون، به‌وپێیه‌ی ئافره‌تێكی گه‌نجی كورده و به زمانی عه‌ره‌بی رۆمان ده‌نوسێت.
به‌وته‌ی مه‌نال رۆمانه‌كه‌ی له ژێر كاریگه‌ری "شۆڕشی تشرین"ـدا بووه، هه‌رچه‌نده نه‌یتوانیووه له‌و خۆپیشاندانانه‌دا به‌شداری بكات، به‌ڵام كه‌مترین كارێك بیكات ئه‌وه‌یه به وه‌رگرتنی راسته‌كانی ئه‌و واقیعه كه رۆژانه‌ش تیایدا ده‌ژین، بتوانێت شتێك بنوسێت.
خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه له تشرینی یه‌كه‌می 2019دا دژی كه‌می خزمه‌تگوزاری، بێكاری و گه‌نده‌ڵی ده‌ستیانپێكرد دواتر داواكارییه‌كانیان بۆ گۆڕینی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته گۆڕا، به‌ڵام روبه‌ڕوی سه‌ركوتكردن بونه‌ته‌وه و زیاتر له 600 كه‌س كوژران.
یه‌كێتی نوسه‌رانی كه‌ركوك، چه‌ندین به‌رنامه‌ی داناوه بۆ قه‌ره‌بوی سه‌رده‌می كه‌ره‌نتینه، له نێویاندا دیداری گروپی نوسه‌ران به ئامانجی گه‌یاندنی كلتور و ئه‌ده‌بی كه‌ركوك به جیهان، به‌وته‌ی محه‌مه‌د خزر، كه یه‌كێتییه‌كه‌ی 160 ئه‌ندامی هه‌یه.