دادگای كەركوك سزای "50 گەورە بازرگان"ی ماددەی هۆشبەر دەدات، لە ماوەی ساڵی 2020دا و دەستدەگیرێت بەسەر 15 ملیۆن حەبی ترامادۆڵ و جۆرەكانی تری ماددەی هۆشبەر.
ئەو ئامارە، چوارشەممە 20ی كانونی دووەم، لەڕێی سەرچاوەیەكەوە لە پۆلیسی كەركوك درا بە (كەركوك ناو)، ئەوەش دوابەدوای كۆنفرانسێكی وەزارەتی ناوخۆ هات لە شارەكە، كە ئامانج لێی رێگریكردن بوو لە تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەكان لەو پارێزگایە.
بەپێی ئامارەكە لە ساڵی 2020دا، 322 كەس بە تۆمەتی بازرگانیی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، لە نێویاندا 50 كەس سزادراون كە پۆلیسی كەركوك بە "بازرگانی گەورە" ناویان دەبات.
سەرچاوەكە بۆ (كەركوك ناو)، جەختیكردەوە "هەر لەو ساڵەدا ١٥ ملیۆن حەبی ترامادوڵ دەستیبەسەردا گیراوە، لەگەڵ پێنج كیلۆ كریستاڵ، دوو كیلۆ حەشیشە و دوو کیلۆ ھیرۆین".
حەبی ترامادۆڵ، جۆرێكه له ئازارشكێن و له چوارچێوه‌ی حه‌به هۆشبه‌ره‌كاندا، پۆلێنكراوە.
لە كۆنفرانسەكەی وەزارەتی ناوخۆدا لە شاری كەركوك، نوێنەرانی وەقفی سوننە و شیعە بەشداربون، لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگەكان، تیایدا داواكرا هەڵمەتێكی فراوان لە مزگەوت، ناوەندەكانی خوێندن و زانكۆكان بەڕێوەبچێت بۆ رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەكان.
لیوا عەلی موتەشەر، جگێری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، لە كۆنفرانسەكەدا وتی "وەزارەتی ناوخۆ و هەموو هێزە ئەمنییەکان هەمیشە کار لەسەر ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت کۆمەڵگە بە ماددەی هۆشبەر ژەهرخوارد بكەن... پۆلیس و بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان زانیاری وردیان لایە و ئامانجیان ئەوەیە رێگریی بكەن لە تەشەنەسەندنی و دەستگیركردنی بەكارهێنەران و بازرگانەكان".
پۆلیس و بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان زانیاری وردیان لایە و ئامانجیان ئەوەیە رێگریی بكەن لە تەشەنەسەندنی و دەستگیركردنی بەكارهێنەران و بازرگانەكان
لە كانونی یەكەمی 2020، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوشار هەڵمەتێكی هۆشیاری دەستپێكرد بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ماددە هۆشبەرەكان.
هەڵمەتەكە پێكهاتبوو لە دابه‌شكردنی بروشور به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، به ئامانجی نیشاندانی مه‌ترسییه‌كانی ئالوده‌بون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی بازرگانی پێوه‌ده‌كەن.
به‌پێی یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه په‌رله‌مانی عیراق له ساڵی 2017دا ده‌ریكردووه، هه‌ر كه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ر هاورده بكات، یان به ئامانجی بازرگانیكردن بیچێنێت، ئەوا له سێداره‌ده‌درێت، یان به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزاده‌درێت.
هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبێت، یان بیكڕێت، به‌كاریبهێنێت و بیگوازێته‌وه، به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزاده‌درێت، له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌یه‌ك كه له 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له 30 ملیۆن زیاتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی یاساكه.