حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، له‌رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه له هۆكاره‌كانی "خۆكوشتنی هاوڵاتیانی ئاواره"ی ئێزیدی ده‌كۆڵێته‌وه و هه‌وڵیشده‌دات، به گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان قایلیان بكه‌ن.
ئیڤان فائق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی كانونی دوه‌می 2021 له سه‌ردانێكدا بۆ قه‌زانی شێخان ده‌ستپێكردنی كاری لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچونی دۆسیه‌كانی "خۆكوشتن" راگه‌یاند و له كێشه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپێكی نێو قه‌زاكه‌یشی پرسییه‌وه.
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌ردانی بۆ دوو مه‌به‌ست بوو، یه‌كێكیان به‌هۆی زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له‌نێو ئاواره‌كاندا و بۆ به‌دواداچونی هۆكاره‌كانی به‌وپێیه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه".
ئه‌و ده‌ڵێت وه‌زیر له دیبه‌تێكی تایبه‌ت به‌و پرسه‌شدا به‌شداری كردووه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك به ئامانجی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادبونی رێژه‌ی "خۆكوشتن" له‌ناو ئاواره‌كاندا.
بەپێی ئامارێكی قایمقامیەتی شنگال – لە پارێزگای دهۆك جێگیربون- لە دوای هێرشی داعش بۆ شنگال لە 3ی ئابی 2014ەوە 250 ئێزیدی لەناو كەمپەكانی ئاوارەییدا بە فیشەك و بە پەت گیانیانلەدەستداوە كە زۆرینەیان لە رەگەزی مێ بون.
بەڵام ئامارەكانی سەرەتای ئەمساڵ مەترسیدارتر دەردەكەون، بەهۆی ئەوەی تەنیا لە هەفتەی یەكەمی ساڵی نوێ‌دا، پێنج كەس بە فیشەك و خنكان بە پەت مردون، كە چواریان لە رەگەزی مێ بون، ئەوەش بەپێی ئامارێكی رێكخراوی داک بۆ گه‌شه‌پێدان كە لەناو كەمپەكاندا كاردەكەن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كۆچ، لیژنه‌ی به‌دواداچونی هۆكاره‌كانی "خۆكوشتن" به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنراوه، به ئامانجی سه‌ردانیكردنی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی و دۆزینه‌وه چاره‌سه‌ر.
هێشتا زیاتر لە 200 هەزار ئاوارەی ئێزیدی كە زۆرینەیان لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆكن نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، بە هۆكاری جیاجیا لە نێویاندا هۆكاری ئەمنی، دوو ئیدارەیی و نەبونی خزمەتگوزاریی.
خالد قاسم، خه‌ڵكی خانه‌سۆری شنگاله و زیاتر له‌شه‌ش ساڵه له كه‌مپی شێخان ئاواره‌یه، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌زیری كۆچ وتی له‌به‌رنامه‌یاندایه له مانگه‌كانی داهاتودا 10 كه‌مپی دهۆك دابخه‌ن، ئه‌وانه‌ی خانوه‌كانیان نه‌روخاوه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وانه‌یشی زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه دوای گه‌ڕانه‌وه شوێنی پێویستیان بۆ دابینده‌كه‌ن".
ئه‌و هاوڵاتییه بڕوای به به‌ڵێن نییه و داوای كرد ده‌كات "ساڵی رابردوش وه‌زیر هات و سێ داواكاریمان هه‌بوو به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێنه‌كرا".
داواكارییه‌كانی ئه‌وكاتیان بۆ چاره‌سه‌ری ئاوی خواردنه‌وه‌ی كه‌مپ، دابه‌شكردنی نه‌وت له كاتی خۆیدا و هه‌روه‌ها زیادكردنی بڕی پاره‌ی هاوكاریی مانگانه بووه له 11 هه‌زار دینار بۆ یه‌ك كه‌س بۆ 20 هه‌زار دینار.
خالد قاسم وتی "وه‌زیر وتی ئێستا پۆلیسی فیدراڵی شنگال ده‌پارێزن و ئاواره‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه كردارمان ده‌وێت نه‌ك قسه".
حكومەتی عیراق لە كۆتایی 2020 زۆرینەی كەمپەكانی داخست، تەنیا ئەوانەی هەرێمی كوردستان نەبێت كە بەپێی لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەمێننەوە تا ئاوارەكان خۆیان بڕیاردەدەن.
لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك ده‌ڵێت وه‌زیر وتویه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان خۆویستی ده‌بێت و باسی له‌وه‌نه‌كردووه هیچ كه‌سێك به زۆر بنێردرێته‌وه، ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د وتی "وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامده‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و هاوكاریی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا له نه‌وت و خۆراك و پێداویستییه‌كانی دیكه".