هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانی هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییدا بۆ ده‌ستگیركردن و كوشتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و "سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی" داعش.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی دژه‌تیرۆری عیراق، له ئۆپه‌راسیۆنی "تۆڵه‌ی شه‌هیدان"دا به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه 27ی كانونی دوه‌می 2021 توانیویانه به پاڵپشتی ئاسمانی سوپا له ئاسمانه‌وه بۆ چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له كه‌ركوك دابه‌زن.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌ی وادی شای باشوری كه‌ركوك بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت به‌ر له دابه‌زینی چه‌كدارانی دژه‌تیرۆر له ئاسمانه‌وه بۆ زه‌وی فڕۆكه‌ی سوپا بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعشی كردووه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك "سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه" كوژراون و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی دژه‌تیرۆردا هاتووه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا "سه‌ركرده‌ی گه‌وره"ی داعش كوژراون له نێویاندا لێپرسراوی پزیشكانی گشتی داعش له عیراق، لێپرسراوی ئه‌ندازیاری داعش له عیراق، لێپرسراوانی په‌یوه‌ندیی و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی داعش له پارێزگای كه‌ركوك و دوو چه‌كداری دیكه‌ی كه ئه‌مینداری كۆگا بون، له‌گه‌ڵ كوشتنی چوار پاسه‌وانی حه‌شارگه و میوانخانه‌كانی داعش.
دژه‌تیرۆر ده‌ڵێت له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا پێكدادانی چه‌كداری راسته‌وخۆ و یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه له ناو میوانخانه‌كاندا رویداوه و چه‌ند چه‌كدارێكی داعش خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ خستنه ئاماده‌باشی ته‌واوی هێزه‌كانی كه‌ركوك و دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی 21ی كانونی دوه‌می به‌غداد هات، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 32 و برینداربونی 110 كه‌سی تر.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، چوارشه‌ممه 27ی كانونی دوه‌می 2021 له به‌یاننامه‌یه‌كدا پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی "پیلانێكی تیرۆریستی بۆ به‌ئامانجگرتنی پارێزگای كه‌ركوك" راگه‌یاند.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه زانیاری وردی هه‌واڵگری هه‌بووه ده‌رباره‌ی جموجۆڵی شانه‌كانی داعش به ئامانجی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك.
"له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا توانرا دوو داواكراو به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستگیركردن كه له هه‌واڵگری داعش بون و كاریان كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بووه له‌سه‌ر جموجۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی كانونی دوه‌می 2021 له ناوچه‌ی وهعرهی باشوری كه‌ركوك، هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بۆ رێگرییه له داعش تا نه‌توانێت هیچ جێگه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك بۆ خۆحه‌شاردان بدۆزێته‌وه.
له یه‌ك هه‌فته‌ی رابردودا چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین هه‌بووه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه، هه‌وڵده‌ده‌ن هیچ بۆشاییه‌ك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك نه‌هێڵنه‌وه.
به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كه له 2014ـه‌وه هاوكاری عیراق ده‌كات له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی چوارشه‌ممه 27ی كانونی دوه‌می 2021 بڵاویكرده‌وه له بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یماناندا 10 چه‌كداری داعش له ناوچه‌ی تاموری كه‌ركوك كوژراون.
دۆسیه‌ی ناوشاری كه‌ركوك به‌ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی تایبه‌ته‌وه‌یه و له چوارده‌وری پارێزگاكه‌شدا سوپا، حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا جێگیربون.