ئه‌و هاوڵاتییه‌ی به چه‌كی تاپڕ هێرشیدهكرده سه‌ر هاوڵاتیان كوژرا، ئه‌وه‌ش له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا، دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی له پاسه‌وانی خوێندنگه‌یه‌كی شاری كه‌ركوك كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی شوباتی 2021، هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێكی راوه‌دونانیان بۆ ده‌ستگیركردنی هاوڵاتییه‌كی تاپڕبهدهست ئه‌نجامدا، له‌كاتی هه‌ڵاتنیدا و دوابه‌دوای ته‌قه‌كردنی له پاسه‌وانی خوێندنگه‌ی یانزه‌ی ئازار له گه‌ڕه‌كی ئیسكان.
عه‌مید قه‌یس عامر ناجی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هیشتنی تاوان له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و هاوڵاتییه داواكراو بووه له‌لایه‌ن دادگاوه و كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كانیان دوای كه‌وتون، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پۆلیس بۆته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كوژراوه.
تۆمه‌تباره‌كه له گه‌ڕه‌كی ئیسكان روبه‌ڕوی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات له هێرشكردنه سه‌ر پاسه‌وانی خوێندنگه‌ی یانزه‌ی ئازار و برینداركردنی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پۆلیسی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و تاپڕبهدهستهوه كارمه‌ندێكی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگا حكومییه‌كاندا له‌به‌رده‌م خوێندنگه‌كه‌دا برینداربووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كراوه، چونكه پارچه‌كانی فیشه‌كی تاپڕه‌كه به‌ر ده‌موچاوی كه‌وتووه".
"ئه‌و كه‌سه دوای ته‌قه‌كردن ده‌مانچه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌یشی بردووه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت ده‌ستبه‌حێ پۆلیس دوای ئه‌و روداوه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و دوای ته‌قه‌كه‌ره‌كه كه‌وتوون تا له گه‌ڕه‌كی ئیسكان و به‌هۆی روبهڕوبونهوهوه كوژراوه.
به روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه؛ له سه‌ره‌تای 2021ـه‌وه پێنج روداوی جیاوازی ته‌قه‌كردن به چه‌كی جۆری تاپڕ تۆماركراون و كه به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، یه‌ك كه‌س ئه‌نجامده‌ری هه‌موو روداوه‌كان بووه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك به‌ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی تایبه‌تی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا.