كچه خوێندكارێكی شاری كه‌ركوك به فیشه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌كێكی تاپڕه‌وه، وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وتووه.
روداوه‌كه ئێواره‌ی شه‌ممه 27ی شوباتی 2021 بووه له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قی كۆن (كوردستان)ی شاری كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه كه به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌تی لێدوانه‌وه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و كچه یاری به چه‌كێكی جۆری تاپڕ كردووه، به‌هۆیه‌وه فیشه‌ك له ده‌ستی ده‌رچووه و به‌ر خۆی كه‌وتووه و گیانیله‌ده‌ستداوه".
ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه باسیكرد به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه له روداوه‌كه.
ئه‌و وتی "لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ دایك، باوك و برا و كه‌سوكاری كراوه، ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه خۆی یاری به چه‌كه‌كه كردووه كه له ماڵه‌وه بووه و روداوه‌كه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه و كۆتاییان نه‌هاتووه".
ئه‌و كچه ته‌مه‌نی 16 ساڵ و خوێندكاری قۆناغی 10ی ئاماده‌یی بووه له خوێندنگه‌ی حه‌تین.
مینا عه‌زیز، كچه خوێندكار و هاوڕێی قوربانییه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر (س، ب)ی هاوڕێمدا هات، ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام حه‌زی به تاقیكردنه‌وه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌بوو، سه‌ری له هه‌موو شتێكیش ده‌رده‌كرد و شاره‌زا بوو".
سه‌رباری هه‌بونی چه‌ندین روداو به‌ڵام هیچ ئامارێكی كوشتن و خۆكوشتن له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه لای كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق تۆمارنه‌كراوه.
سەجاد جومعە، لێپرسراوی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ به (كه‌ركوك ناو)ی وت هیچ ئامارێكیان تۆمارنه‌كردووه چونكه له پۆلیسه‌وه وه‌ك پێویست زانیارییه‌كانیان پێناگات.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ساڵی 2020، ته‌نیا له پارێزگای كه‌ركوك 65 هاوڵاتی خۆیان كوشتووه، كه زۆرینه له ره‌گه‌زی مێ بون و له ساڵی 2019یشدا كه‌ركوك به 106 حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌سه‌ر ئاستی عیراق له پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه.