خه‌دیجه شهمس، له تاو شه‌ڕ و وێرانكارییه‌كانی جه‌نگی سوریا زێدی خۆی جێده‌هێڵێت، به‌ڵام له وڵاتی دوه‌میشدا ناحه‌سێته‌وه، واشهش ساڵه له خراپترین گوزه‌ران و بێ هیچ مافێك له شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌ژی.
زێدی خه‌دیجه، پارێزگای دیمه‌شقی سوریایه، ئه‌و وڵاته‌ی له 2011ـه‌وه ئاشتی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و به‌رده‌وام له شه‌ڕدایه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ملیۆنان كه‌س له دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربن.
بارگرژییه‌كانی سوریا، كه سه‌ره‌تاكه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی ناسراو به "به‌هاری عه‌ره‌بی"ـه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌رزوو گۆڕا بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی.
چاره‌نوسی خێزانه‌كه‌ی خه‌دیجه وابوو روبكه‌نه عیراق، به دیاریكراوی به‌ره‌و شاری كه‌ركوك، "شه‌ش ساڵه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین، ماڵی من و كوڕهكهیشم به یه‌كه‌وه‌یه، كوڕێكی دیكه‌م هه‌ر له نزیكی خۆمانه، ژیانێكی تابڵێی سه‌خته".
خه‌دیجه (67 ساڵ)، دوو كوڕ و دوو كچی هه‌یه، دوو كوڕ و كچێكی ژیانی هاوسهرێیتییان پێكهێناوه، هه‌مویان له چه‌ند خێوه‌تێك به ته‌نیشتی یه‌كترییه‌وه ده‌ژین.
خێوه‌تی په‌نابه‌رانی سوری له كه‌ركوك، نایلۆنی شینه و ساڵانه له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان ده‌یگۆڕن، زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كی دۆمیز له باشوری شاره‌كه، له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه چۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه نیشته‌جێ بون.
"چاوه‌ڕێی ده‌ستی خه‌ڵكانی خێرخواز ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و كار‌و كاسبییه كه‌مه‌ی هه‌بوو له‌دوای كۆرۆناوه ئه‌وه‌ش نه‌ما" خه‌دیجه وای وت.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، هیچ رێكخراوێكی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری په‌نابه‌رانی سوری له كه‌ركوك ناكات، حكومه‌تیش ته‌نیا له شوێنی مانه‌وه‌یاندا دهریانناكات، بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییان پێبگه‌یه‌نێت و له‌وێ جێگیربن.
ژیانێكی قورس و ئەستەم بەڕێدەكەین
ئه‌و ماڵانه‌ی له‌ژێر خێوه‌تی نایلۆندان، به زیاده‌ڕۆیی یان له ماڵانی دیكه‌وه كاره‌بایان راكێشاوه، هه‌ر له ماڵانی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی دۆمیزه‌وه ئاوی خواردنه‌وه به ده‌به ده‌هێنن.
"ژیانێكی قورس و ئەستەم بەڕێدەكەین، هەرجارە لەماڵ و لەشوێنێكداین" عه‌مار عه‌لی واده‌ڵێت.
عه‌مار (30 ساڵ)، له شاری ده‌رعای سوریا و ده‌روازه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژییهكانهوه گه‌یشتۆته كه‌ركوك، دوای ئه‌وه‌ی له 2014دا، له ئه‌نجامی بۆردومان و به‌هۆی داڕمانی خانوهیهكهوه، كوڕ و كچێكی گیانیانله‌ده‌ستدا.
"له كه‌ركوك كرێكاری ده‌كه‌م، به‌هۆی كۆرۆناوه ئه‌و ئیشه زۆر كه‌مبۆوه، بۆیه له توانامدا نه‌ما كرێی خانوو بده‌م و خاوه‌نی خانوه‌كه ده‌ریكردم" عه‌مار دوای نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ له په‌ناهه‌نده‌یی به سێ منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ، چوار ساڵ و دوو ساڵه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قام و خێوه‌تی نایلۆن داده‌نێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئۆفیسی كه‌ركوكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له ساڵی 2014ـه‌وه زیاتر له 130 خێزانی سوری رویانكردۆته پارێزگای كه‌ركوك، زۆرینه‌یان له ژێر خێوه‌تدان و ئه‌وانیتر، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی توانای پێدانی كرێیان هه‌یه له خانودا ده‌ژین.
عه‌مار وتی "به‌خوا رۆژی واهه‌یه به‌هۆی نه‌بونییه‌وه، گه‌ڵای دار ده‌كوڵێنین و ده‌یخۆین".
له‌كاتێكدا عه‌مار عه‌لی له زێدی خۆی توانای دارایی باش بووه، به‌هۆی خاوه‌ندارێتی باخێكی گه‌وره‌ی زه‌یتون، كه ئێستا وه‌ك ئه‌و باسیكرد، هه‌موی سوتاوه و شوێنه‌واری نه‌ماوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له گه‌ڕانه‌وه بێ ئومێد بێت، "ماڵ و موڵكمان له‌وێ نه‌ماوه ئیتر بۆ كوێ بگه‌ڕێینه‌وه".
زۆرینه‌ی په‌نابه‌رانی سوری كرێكاریی ده‌كه‌ن، به‌شێكیان له شه‌قامه‌كاندا شمه‌ك ده‌فرۆشن یان ده‌ستگێڕن، تیاشیاندایه سواڵ ده‌كات.
جگه له‌و گوزه‌رانه‌ی خراپه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕن، چاره‌نوسی خوێندنی منداڵه‌كانیشیان فه‌وتاوه، چونكه هیچ خوێندنگه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران نییه و له خوێندنگه حكومییه‌كانیشدا دانه‌نراون.
په‌نابه‌رانی سوری پێشتر ئاماده‌نه‌بون بچنه نێو كه‌مپه‌كانی كه‌ركوك
عه‌مار سه‌باح، به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی فه‌رمانگه‌ی كه‌ركوكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وكاته‌ی په‌نابه‌رانی سوری هاتن كه‌مپ له كه‌ركوك نه‌بوو، به‌ڵام دواتر كه‌مپی ئاواره‌یی دروستكران و ئه‌وان ئاماده‌نه‌بون بچنه كه‌مپه‌كانه‌وه، بۆیه حه‌وت ساڵه له شوێنه جیاوازه‌كانی شاره‌كه نیشته‌جێن".
له كه‌ركوك؛ كه‌مپه‌كانی له‌یلان یه‌ك، له‌یلان دوو، له‌یلان سێ، نه‌زراوه، یه‌حیاوه و داقوق له 2014وه هه‌زاران خێزانی ئاواره‌یی عیراقی تێدا نیشته‌جێبوون، تا ساڵی 2020 هه‌مویان داخران.
زۆرینه‌ی په‌نابه‌رانی سوری له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و ژماره‌یان زیاتر له 239 هه‌زار كه‌سه، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم.
خه‌دیجه شهمس، له‌م رۆژانه‌دا هه‌موو نزا و پاڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی؛ "ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م له‌وێ بمرم و بمنێژن، به‌ڵام ئه‌سته‌میشه جارێكی‌تر چاومان به زێدی خۆمان بكه‌وێته‌وه" خه‌دیجه وای وت.