عه‌لا ئه‌حمه‌د جبوری، وه‌زیری بازرگانی عیراق بهڵێنیدا له دوو هه‌فته‌ی داهاتودا 261 ملیار دینار بۆ جوتیارانی كه‌ركوك ره‌وانه بكات، كه به‌شێكیان چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێی پاره‌ی ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه ده‌كه‌ن به حكومه‌تیان فرۆشتووه.
به‌ڵێنه‌كه‌ی وه‌زیری بازرگانی له سه‌ردانێكدا هات بۆ كه‌ركوك، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئاداری 2021 به كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت كۆتاییهات.
له كۆنگره‌كه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، عه‌لا جبوری وتی له دوو هه‌فته‌ی داهاتودا بڕیاره بڕی 261 ملیار دینار ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكرێت، وه‌ك شایسته‌ی دارایی جوتیاران، تائێستاش وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، سه‌دا 50ی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رجكراوه.
جوتیارانی كه‌ركوك پێشتر زیاد له جارێك ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رانبه‌ر پێدانی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه به حكومه‌تی عیراق وه‌ریده‌گرن.
وه‌زیری بازرگانی ده‌ڵێت ئه‌و كێشه‌یه زیاتر له پارێزگاكانی كه‌ركوك، موسڵ، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین هه‌ن، چونكه جوتیارانی ئه‌و ناوچانه له كۆتاییه‌كانی مانگی چواردا ده‌ست بهدروێنه ده‌كه‌ن و خه‌رجكردنی شایسته‌كانیشیان به‌وهۆیه‌وه دواده‌كه‌وێت.
"له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزینه‌وه" عه‌لا جبوری وای وت.
ڤیدیۆ: كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانی و راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك/ 11ی ئاداری 2021
پارێزگای كەركوك زەوییەكی بە پیتی هەیە بۆ كشتوكاڵ بەتایبەت دانەوێڵە و ساڵانە لانیكەم ملیۆنێك و 500 هەزار دۆنم زەوی دەكرێت بە دانەویڵە، لەو ژمارەیە 900 هەزار دۆنمی دەكرێت بەگەنم، ئەوەش بەپێی ئاماره‌كانی 2020ی كشتوكاڵی كەركوك.
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك له كۆنگره‌كه‌دا وتی به‌شێك له جوتیاران ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و كێشه‌یه ساڵانه دوباره ده‌بێته‌وه، بۆیه داوای چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ كه‌ركوك، وه‌زیری بازرگانی بنكه‌یه‌كی نوێی بۆ مامه‌ڵه‌ی كۆبۆنی خۆراك كرده‌وه، به‌هۆی زیادبونی ژماره‌یه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكه‌وه، وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ هاوڵاتییان.
عه‌لا جبوری وتی ئه‌و بنكه‌یه مامه‌ڵه‌كانیان جیاكردنه‌وه و زیادكردنی بۆ كۆبۆنی خۆراك راییده‌كه‌ن، هه‌وڵیشده‌ده‌ن له داهاتودا هه‌موو مامه‌ڵه‌كان بكرێن به ئه‌لیكترۆنی.
هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتیانی رونكرده‌وه به‌شه خۆراكی مانگانه له عیراق، له ساڵێكدا شه‌ش جار دابه‌شده‌كرێت و له چوار مادده‌ی خۆراكی سه‌ره‌كی پێكدێت كه بریتین له ئارد، برنج، شه‌كر و رۆنی زه‌یت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی راپۆرتێكی پێشتری (كه‌ركوك ناو)، خه‌ڵك له به‌شه خۆراكی مانگانه رازی نین و له حه‌وت مانگدا، ته‌نیا دوجار وه‌ریانگرتووه.
بەشە خۆراكی مانگانە، بەپێی بڕیاری "نەوت بەرامبەر بە خۆراك" كە نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر عیراقدا سەپاندیان، لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی رابردوەوە بەسەر هاوڵاتیانی عیراقدا دابەشدەكرێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا رەخنە لە كوالێتی خۆراكەكان و بڕەكەشی دەگیرێت.