ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شنگال، داوای ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و هێزی چه‌كداریی تایبه‌ت به قه‌زاكه ده‌كات، له نێویاندا مانه‌وه‌ی ئاسایشی ئێزیدخان، ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر و لێپرسینه‌وه له پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئه‌و داواكارییانه له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی 13 خاڵیدایه، كه وێنه‌یه‌كی لای (كه‌ركوك ناو) هه‌یه و ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 15ی ئاداری 2021، له‌رێی شاندێكی باڵای ئه‌منی عیراقییه‌وه ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان كراوه.
شانده‌كه‌ی عیراق له قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا، سوپاسالار و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی دیكه پێكهاتبون و ئه‌مڕۆ له شنگال، چاویان به ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پارتی ئازادی دیموكراسی ئێزیدیان كه‌وت.
عومه‌ر ساڵح، سه‌رۆكی پارتی ئازادی دیموكراسی ئێزیدخان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی، رۆڵی ئاسایشی ئێزیدخان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال بوو".
ئه‌و سه‌ردانه دوای ئه‌وه‌هات له‌چه‌ند رۆژی رابردودا بارگرژی له نێویان لایه‌نگرانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و سوپای عیراقی‌دا رویدا، له‌كاتی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییدا دژی بڕیاری ده‌ركردنی ئاسایش له ناوه‌ندی شنگال.
ساڵح ده‌ڵێت به شانده‌كه‌یان وتووه "پێویسته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی و هێزی تایبه‌ت به خۆمان له شنگال هه‌بێت، ئیتر گرنگ نییه ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، ناوده‌نرێت ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری یان پارێزگایه‌كی لامه‌ركه‌زی".
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شنگال چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌ندراوه، به نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ژمار ده‌كرێن.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی راده‌ستی شانده‌كه كراوه، داواكراوه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ ئاسایشی ئێزیدخان بدۆزرێته‌وه تا له ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی یه‌به‌شه بكرێت، ئاسمانی قه‌زاكه به‌روی بۆردومان و هێرشی هه‌رێمیدا بپارێزرێت و كۆتایی بهێنن به‌و "گه‌مارۆیه‌ی" خراوه‌ته سه‌ر هاتوچۆی نێوان شنگال له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و موسڵ.
"پێداگریمان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئاسایشی ئێزیدخان كرده‌وه" به‌وته‌ی عومه‌ر ساڵح.
ئاسایشی ئێزیدخان؛ كه ژماره‌یان زیاتر له هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت و سه‌ر به یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)ـن، ئاماده‌نین ناوه‌ندی شنگال به‌جێبهێڵن له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عیراقی و له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر.
ئه‌و رێككه‌وتنه له تشرینی یه‌كه‌می 2020 له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانی شنگال واژۆكرا.
شانده‌كه عیراقییه‌كه تائێستا هیچ به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه بڵاونه‌كردۆته‌وه و (كه‌ركوك ناو)یش نه‌یتوانی لێدوانیان لێوه‌ربگرێت.
له به‌شێكی تری ئه‌و به‌یاننامه‌ی بۆ كازمی ره‌وانه‌كراوه، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی شنگال كراوه، پێیانوایه ته‌نیا رێككه‌وتنی حكومه‌تی فیدراڵییه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه راوبۆچونی خه‌ڵكی قه‌زاكه و لایه‌نه‌كانی دیكه وه‌رنه‌گیراوه.
هه‌روه‌ها له‌كاتێكدایه به‌وته‌ی ئه‌وان "لێپرسینه‌وه له هێزی ئه‌منی سه‌ر به پارتی نه‌كراوه"، كه تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به جێهێشتنی شنگال له‌كاتی هێرشه‌كانی ئابی 2014ی داعش، به‌پێویستیشی ده‌زانن بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو چاودێری توند هه‌بێت تا "پارتی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌نگی ئاوه‌ره‌كاندا نه‌گرێت و ناچاریان نه‌كات ده‌نگی پێبده‌ن".
سه‌رۆكی پارتی ئازادی دیموكراسی ئێزیدخان وتی "شانده‌كه پاڵپشتییان بۆ داواكارییه‌كان راگه‌یاند، ئاماژه‌یان به ره‌نج و قوربانیدانه‌كانمان كرد و وتیان كار له‌و داواكارییانه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به مسته‌فا كازمی".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كراوه، كه وه‌ك ئه‌وان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن له گوزه‌رانێكی خراپ و پڕ له نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین، به پێویستیشی ده‌زانن بۆ گه‌ڕانه‌وه و هاتوچۆ كارئاسانییان بۆ بكرێت، هه‌رچی زوو قه‌ره‌بوی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوی هێرشه‌كانی داعش بكرێته‌وه.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.