زۆربه‌ی رۆژ له كه‌ركوك، تا كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆ كاره‌با نییه، چونكه كارپێكردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه، له كاتێكدا نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك به‌راورد به پێشتر له‌سه‌ر خه‌ڵك زیادكراوه.
نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده به 10 هه‌زار دینار دیاریكراوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین بڕیاری قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك، كه پێشتر له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا نۆ هه‌زار دینار بوو.
"ئێمه زۆربه‌ی كات له ماڵه‌وه‌ین، پێویستیمان به كاره‌با هه‌یه، كاره‌بای مۆلیده به من چی كه له كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆوه به خه‌ڵك ده‌درێت" نه‌جوه حه‌سه‌ن، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ئیسرا و مه‌فقودینی كه‌ركوك وای وت.
ده‌ستمان له كاره‌بای نیشتمانی شۆردوو
ئه‌و ژنه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌ستمان له كاره‌بای نیشتمانی شۆردووه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كه‌می كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی.
"شار بێ خاوه‌نه، بۆیه فرسه‌ته بۆ خاوه‌ن مۆلیده‌كان تا نرخ زیادبكه‌ن و ره‌نگه له مانگه‌كانی هاویندا بگاته 25 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی بكات" به‌وته‌ی نه‌جوه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی نوێی كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، به‌یانیان كاتژمێر 6:30 خوله‌ك تا 8:30 خوله‌كی به‌یانیان كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن و له كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆشه‌وه تا 12 شه‌و كار به مۆلیده‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كاره‌بای نیشتمانی كه‌مبۆته‌وه و زۆربه‌ی رۆژ خه‌ڵك له به‌یانیان تا دوانیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نییه.
فەلاح یایچلی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كەركوك بە وەكالەت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خشته‌ی ئێستای كاركردنی مۆلیده‌كان ته‌نیا بۆ دوو هه‌فته‌یه، له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا مۆلیده‌كان پێویسته 24 كاتژمێر ئاماده‌ی كاركردن بن هه‌ركات كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو".
به‌پێی پێشبینییه‌كان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته 13ی نیسانی 2021ـه‌وه.
قائیمقامی كه‌ركوك ده‌ڵێت ئه‌و نرخه‌ی ئێستا بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده دانراوه "مافی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردنیان بۆ مانگی ئادار دانراوه، له‌و مانگه‌دا كاره‌بای نیشتمانی زۆر بڕاوه و ئه‌وان كاره‌بایان به خه‌ڵك داوه".
له مانگه‌كانی رابردودا زیاد له جارێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی خراپی كاره‌بای نیشتمانی و گرانی نرخی كاره‌بای مۆلیده له كه‌ركوك كراوه.
حكومه‌ت نرخی هه‌ر لیترێك گازی بۆ مۆلیده‌كان له 400 دیناره‌وه كردووه به 550 دینار
محه‌مه‌د خه‌لیل، لێپرسراوی سكاڵای مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوك له‌باره‌ی هۆكاری زیادكردنی نرخی كاره‌بای مۆلیده‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێشتر حكومه‌ت هه‌ر لیترێك گازی به 400 دینار بۆ دابینده‌كردین به‌ڵام ئێستا كردویه‌تی به 550 دینار".
ئه‌و ده‌ڵێت له مانگی ئاداریدا كاره‌بای نیشتمانی زۆر خراپ بووه و مۆلیده‌كان 265 تا 280 كاتژمێر كاره‌بایان داوه بۆیه نرخه‌كه‌ی 10 هه‌زار و 500 دینار ده‌كه‌وێت.
به‌وته‌ی خه‌لیل چه‌ندین مۆلیده‌ش سزادراون به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به به‌رنامه‌ی كاركردن و پێشێلكردنی بڕیاره‌كانه‌وه.
پارێزگای كەركوك رۆژانە ده‌وروبه‌ری 400 مێگاوات كاره‌بای پێده‌گات له‌كاتێكدا پێویستی بە زیاتر له هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەبای پێویست بە هاوڵاتیان بدات و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ش پشت به 733 مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌به‌ستێت.