جڤاتی نوێی ئێزیدییان، له‌رێی لێپرسراوانی باڵای عیراقه‌وه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌ده‌ن، كه دوای چه‌ند مانگێك له واژۆكردنی هیچ ئه‌نجامێكی كرداریی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و جڤاته ئێزیدییه، كه كۆتایی ساڵی 2020 له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی، ئایینی و عه‌شایه‌ری قه‌زای شنگال پێكهێنرا له یه‌كه‌م سه‌ردانیاندا بۆ به‌غدا چاویان به به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و لێپرسراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌ركرده‌ی چه‌ندین هێزی عیراقی كه‌وت.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، ئه‌ندامی جڤاتی نوێی ئێزیدییان له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەغدا و هەولێر کەمتەرخەمن لە جێبه‌جێنه‌كردنی رێککەوتنەکە، هەوڵی باش نادەن و تەنیا لە میدیا و کۆبونەوەکاندا ده‌ڵێن هه‌وڵیانداوه به‌ڵام له واقیع و به‌كرداری هیچ ئه‌نجامێكی نییه".
هه‌روه‌ها پێشیوایه حکومەتی عیراق بەرپرسە له ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و به "ناشه‌رعی" ناویانده‌بات، "له‌ڕوی کارگێڕیشەوە حکومەتی هەرێم بەرپرسە له دانانی قایمقام و ئیدارەیەکی نوێ".
به‌پێی رێككه‌وتنی شنگال، كه له تشرینی یه‌كه‌می 2020 هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانی قه‌زاكه واژۆیانكرد؛ دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوه‌ندی شار به‌ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگرییه‌وه ده‌بێت، له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ش هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی جێگیرده‌بن.
به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی ئێزیدخان، كه به نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ژمارده‌كرێن، ئاماده‌نین به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه له ناوه‌ندی شنگال بچنه ده‌ره‌وه، جگه له‌وه‌ش هێشتا قه‌زاكه دوو ئیداره‌ی هه‌یه.
به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه له لابردنی "بەربەستە سیاسی و کارگێڕییەکان کە رێگرە لە بەردەم قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و کارکردن لەسەر رێکخستنی ئیدارەی شەنگال"، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه 7ی نیسانی 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ساڵح له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا دوای بینینی شانده‌كه‌ی جڤاتی ئێزیدییان ده‌ڵێت، پێویسته شنگال له "ململانێ سیاسییەکان" دوربخرێته‌وه و سه‌قامگیری بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
له چه‌ند مانگی رابردودا چه‌ندین شاندی باڵای سه‌ربازی له به‌غداوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی چونه‌ته شنگال به‌ڵام سه‌ردانه‌كانیان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتی لەگەڵ هەر لێپرسراوێكی عیراق کۆبونه‌ته‌وه پشتگیری‌یان كراوه له‌كاتێكدا لەواقیعدا هیچ هەنگاوێکی دڵخۆشکەر نه‌نراوه.
له داواكارییه‌كانی دیكه‌ی جڤاتی ئێزیدییان له شنگال گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان، چاره‌سه‌ری كێشه ئیدارییه‌كان و دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه بووه.
"ئێمە کۆڵنادەین و بەردەوام بەدواداچون بۆ هەموو بەندەکانی رێککەوتنەکە دەکەین، چونکە هەر رۆژێک جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دوابکەویت زیان بە پرسی شنگال و ئاوارەکان دەگەیه‌نێت" شه‌شۆ وای وت.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.