هاوڵاتیان و لێپرسراوانی زێلكان، دادوبێدادیانه به‌ده‌ست سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی توركیاوه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر بۆردومانێكدا دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه و هه‌ر ئه‌وانیش زۆرجار پریشگی ئاگره‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێت.
له دوایین روداودا، شه‌وی 14ی نیسانی 2021 به‌هۆی بۆردومانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی توركیا له ناحیه‌ی زێلكان سه‌ر به قه‌زای شێخانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، موشه‌ك به‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌وێت و دوو كچی مێردمنداڵ بریندارده‌بن.
ئه‌و بنكه‌یه هاوسنور و نزیكه له ناحیه‌ی باشیكه‌وه و له زۆر شوێنیش‌دا وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی باشیك ده‌ناسرێت.
"ئێمه 100 مه‌ترێك له سه‌ربازگه‌كه‌وه دورین، ترسی موشه‌كباران خه‌وی له چاوی خه‌ڵك بڕی، چونكه یه‌كێك له موشه‌كه‌كان كه‌وته گونده‌كه‌مانه‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قییه‌وه" زێدان ئه‌حمه‌د، موختاری گوندی گودادی ناحیه‌ی زێلكان وای وت.
ئه‌و موشه‌كه كه‌وتۆته نێو ماڵی هاوڵاتییه‌ك و به‌هۆی كه‌وتنی بلۆكی خانووه‌كه‌وه دوو كچی ته‌مه‌ن 11 و 13 ساڵان برینداربون.
"ته‌ندروستی یه‌كێكیان خراپه و خانوه‌كه‌ش زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، جگه‌له‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له‌ناو خه‌ڵكدا دروستبووه" به‌وته‌ی زێدان بۆ (كه‌ركوك ناو)، كه داواشیكرد سنورێك بۆ ئه‌و روداوانه دابنرێت و هیچ هێزێك له گونده‌كه‌دا نه‌مێنن، تا ژیانی ئه‌وان پارێزراوبێت.
دانیشتوانی ئه‌و گونده 750 كه‌س و له عه‌ره‌بی سونه‌ن.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی توركیا، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته، كوژرانی سه‌ربازێكی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و هێرشه كه هێشتا ئه‌نجامده‌رانی نادیارن، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی موشه‌كێك له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بۆردومانی بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نه‌ینه‌وا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه، له‌رێی درۆنی TNTـه‌وه بووه و بنكه‌یه‌كی هێزی هاوپه‌یمانانی كردۆته ئامانج به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم جه‌ختیكردۆته‌وه له لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و سه‌ربازگه‌كه‌ی توركیا.
هه‌بونی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بۆته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ هه‌موو دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا
محه‌مه‌د ئه‌مین غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زێلكان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "روداوه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستكرد".
ئه‌و ده‌ڵێت دوه‌مجاره ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی توركیا له سنوره‌كه‌یاندا بۆردومان ده‌كرێت، یه‌كه‌مجار له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا بووه.
"نازانن زیانه‌كانی موشه‌كبارانی 14ی نیسان بۆ سه‌ربازگه‌كه چه‌ند بووه به‌ڵام به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كێك بۆ سه‌ر ماڵێك، بلۆك به‌ر سه‌ری دوو كچ كه‌وتووه و یه‌كێكیان چاوی له‌ده‌ستداوه" به‌وته‌ی غه‌ریب.
سه‌دا 40ی دانیشتوانی ناحیه‌ی زێلكان له ئاواره‌یی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س، ئه‌و ناحیه‌یه 30 گوندی هه‌یه و دانیشتوانه‌كه‌ی زۆرینه ئێزیدی، به‌دوای ئه‌واندا عه‌ره‌بی سونه و كوردی موسڵمان هه‌ن.
توركیا له ساڵی 2016 و به پاساوی به‌شداری له شه‌ڕی دژ به داعش، هێزێكی به چه‌كی قورسه‌وه له سه‌ربازگه‌ی زێلكان جێگیركرد و له‌وكاته‌وه حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، زیاد له جارێك داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بووه.
رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ كاروباری کارگێڕی بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئێمەش نازانین ئەو هێزەی تورکیا چون هاتونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه و بەفەرمانی کێ هاتوون، ئه‌مه پرسێكی سیادییه و ده‌بێت عیراق بڕیاری داخستنی سەربازگەكە بدات، چونكه بوونی ئەو سەربازگەیە بۆتە جێگای تڕس و دڵەراوکێ بەتایبەت بۆ ئەو گوند و شوێنانەی نزیکی سەربازگەكه‌ن".
ئه‌و جه‌ختیكرده‌وه تا ئه‌و سه‌ربازگه‌یه له ناوچه‌كه‌دا بمێنێت "هێرشەکان بەردەوامدەبن و دواجار هەر خەڵکی ناوچەکەش دەبنه قوربانی.
جێگری پارێزگار ده‌ڵێت له یه‌ككاتدا لێكۆڵینه‌وه له بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی توركیا و باره‌گای حه‌شدی شه‌عبییش ده‌كرێت.
باره‌گای لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی باسه‌خره‌ی ناحیه‌ی به‌رتڵه (خۆرهه‌ڵاتی موسڵ) به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریشیان برینداربون.
زه‌نون یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌رچه‌نده سه‌ربازگه‌ی توركیا له ئێمه‌وه دوره به‌ڵام به‌گشتی هه‌بونی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بۆته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ هه‌موو دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا نه‌ك ته‌نیا زێلكان و باشیك".
دانیشتوانی باشیك (12كم باكوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ) له ئێزیدی، كریستیان و موسڵمان پێكهاتون، سه‌دا 95ی ئاواره‌كانی ناحیه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له سنوره‌كه‌دا جگه له ئاسایشی نیشتیمانی، سوپا، پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له چیای باشیك جێگیربون.