ئه‌سمه‌هان فه‌ریح، هاوسه‌ر و برایه‌كی خۆی به "سوتاندن و كوشتن"ـی كوڕه‌كه‌ی تۆمه‌تبارده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له پاره و میراتی ماڵی باوكی خۆشبێت، به‌ڵام هێشتا قسه‌كانی نه‌سه‌لمێنراون و دۆسیه‌كه‌ی له دادگایه.
منداڵه‌كه‌ی ئه‌سمه‌هان له حوزه‌یرانی 2020دا به‌هۆی سوتاوی زۆره‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ركوك ده‌كرێت و دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا گیانله‌ده‌ستده‌دات.
"منداڵه‌كان لای باوكیان بون، ته‌له‌فۆنیان كرد و وتیان عومه‌ر سوتاوه، هاوسه‌ره‌كه‌م و كه‌سوكاره‌كه‌ی وتیان به ئاوی گه‌رم سوتاوه، دواتر وتیان به كاره‌با سوتاوه، هه‌رجاره‌و قسه‌یه‌كیان ده‌كرد، تا عومه‌ری كوڕم له 3ی حوزه‌یرانی 2020 گیانیله‌ده‌ستدا" ئه‌سمه‌هان فه‌ریح (33 ساڵ) وای وت.
عومه‌ر ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه، سێ خوشك و سێ برای دیكه‌ی هه‌یه.
"له‌كاتی روداوه‌كه‌دا من و هاوسه‌رم ناكۆكیمان هه‌بوو، ئه‌و و منداڵه‌كان له‌ماڵی خه‌زورم بون".
ئه‌سمه‌هان له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیدا هاوسه‌رگیری كردووه و ژن به ژنی پێكراوه.
"برا گه‌وره‌م زۆر له براژنه‌كه‌می ده‌دا، كه ده‌كاته خوشكی هاوسه‌رم، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی من دروستبكات، له‌وێوه ئیتر كێشه‌كان سه‌ریانهه‌ڵدا، مامم وتی ده‌بێت له كوڕه‌كه‌ی جیاببمه‌وه، له‌كاتێكدا به كۆتا كوڕم دوگیان بوم".
به‌وته‌ی ئه‌سمه‌هان هۆكاره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و روداوانه، میراتی ماڵی باوكی بووه، چونكه براكانی ویستویانه ئه‌و له مافی خۆی خۆشبێت، كه بڕه‌كه‌ی له نێوان پێنج تا 10 ملیۆن دیناردا بووه.
ئه‌سمه‌هان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "براكه‌م، به هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌م و له‌به‌ر پاره، ده‌ستیانكرد به دروستكردنی سیناریۆ و تێوه‌گلانم له خیانه‌ت، له‌رێی كه‌سێكه‌وه نامه‌یان بۆ ده‌ناردم به مۆیابل و ئه‌و كه‌سه ته‌له‌فۆنی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی توشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ببم و به ئاسانی له هاوسه‌ره‌كه‌م جیاببمه‌وه".
"ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌له‌فۆنی ده‌كرد وتی براكه‌ت 500 دۆلاری پێداوم تا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ دابنێم و توشی كێشه‌ت بكه‌م.. من له په‌یوه‌ندییه‌كیاندا كامێرام پێكرده‌وه و توانیم وێنه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌م بگرم و هه‌ڕه‌شه‌م لێ‌كرد ئه‌گه‌ر وازنه‌هێنێت وێنه‌كانی ده‌ده‌م به پۆلیس.. تا رۆژێكیان هاوسه‌ره‌كه‌م هاته‌وه و وتی بۆچی وێنه‌ی خه‌ڵك ده‌گری له كامێراوه.. ئیتر زانیم ئه‌ویش ده‌ستی له‌و پیلانه‌دا تێكه‌ڵكردووه" ئه‌سمه‌هان واده‌ڵێت.
ئه‌و ژنه هاوسه‌ر و براكه‌ی به دروستكردنی ڤیدیۆ بۆ له‌كه‌داركردنی تۆمه‌تبارده‌كات.
"به‌ر له مه‌رگی عومه‌ر، هاوسه‌ره‌كه‌م زۆری لێكردم منداڵه‌كه‌ی سكم له‌بارببه‌م، بردیانم بۆ لای مامانێك و ده‌رزییان لێدام، به‌ڵام له‌بارنه‌چوو".
له دوای روداوی سوتانی عومه‌ری كوڕیه‌وه، ئیتر ئه‌سمه‌هان و هاوسه‌ره‌كه‌ی پێكه‌وه نه‌ژیان، ته‌نیا له‌رێی دادگا یه‌كترییان ده‌بینی، چونكه ئه‌و ژنه یه‌كسه‌ر سكاڵای تۆماركرد.
"هه‌وڵیانده‌دا له میراتییه‌كه و داوا یاساییه‌كه‌ش خۆشبم، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له دادگا هاوسه‌ر و براكه‌م منیان گرت و زۆریان لێدام، وتیان ئه‌بێت واز له دۆسیه‌كه‌ی عومه‌ر بهێنی ئه‌گه‌رنا ده‌تبه‌ین بۆ دوبز و له‌وێ ده‌تكوژین" ئه‌سمه‌هان وای وت.
ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ستێوه‌ردانی كەسانی ده‌سه‌ڵاتداری تێدا هه‌یه
ئه‌و دایكه ئێستا له‌گه‌ڵ شه‌ش منداڵه‌كه‌یدا ده‌ژی، ته‌نانه‌ت نازانێت گۆڕی عومه‌ری كوڕی له كوێیه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی له دوبز به‌خاكی سپاردووه.
ئه‌سمه‌هان فه‌ریح سكاڵاكه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له دادگایه و ئومێدی زۆری پێی نییه چونكه پێیوایه هاوسه‌ر و براكه‌ی به‌هۆی "ناسینی كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه" له قازانجی خۆیاندا یه‌كلاییده‌كه‌نه‌وه.
(كه‌ركوك ناو) هه‌وڵیدا هاوسه‌ر و برای ئه‌سمه‌هان بدوێنێت به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بون.
دۆسیه‌كه‌ی ئه‌سمه‌هان لای رێكخراوه‌كانی داكۆكیی له ژنان و مافه‌كانی مرۆڤه و ئه‌وان پشتگیری قسه‌كانی ده‌رباره‌ی "سوتاندنی عومه‌ری كوڕی" ده‌كه‌ن.
سرود ئەحمەد، لێپرسراوی نوسینگه‌ی كەركوكی كۆمەڵەی ئەمەلی عیراقی به (كه‌ركوك ناو) وت "ئێمه كەیسەكەمان وەرگرتوە لە رێگەی دادگاوە و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گەڵ پۆلیس كردووه، بۆیه ئه‌فسه‌رێكیان تەرخانكردوە تا جارێكی‌تر بەدواداچون بۆ ئه‌و كەیسە بكات".
دۆسیه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه داخراوه و به هه‌وڵی رێكخراوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێته‌وه.
"لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی میراتییه‌كه، كوشتنی منداڵه‌كه و دواخستنی راپۆرتی نه‌خۆشخانه‌ش ده‌رباره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرێت".
به‌وته‌ی سرود ئه‌حمه‌د ئه‌و دۆسیه‌یه "ده‌ستێوه‌ردانی كەسانی ده‌سه‌ڵاتداری تێدا هه‌یه و بەڕێڕەوێكی دیكەدا براوه تا تاوانباران دوربخرێنه‌وه به‌ڵام ئێمه پاشه‌كشێ ناكه‌ین و تا دواسات له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌دا ده‌ڕۆین".
واده‌ی نوێی دانیشتنی دادگایی دۆسیه‌كه نادیاره و هیچ كه‌سێك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رنه‌چووه ته‌نیا بانگهێشتی دادگا بۆ هاوسه‌ر و برای ئه‌سمه‌هان ره‌وانه كراوه.
موقه‌ده‌م غالب عه‌لی جبوری، بەڕێوەبەری هۆبەی پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت "ئێمه پاڵپشتی ئه‌و دۆسیه‌یه‌مان كردووه، هاوكاریمان كردووه سكاڵا تۆماربكات له‌سه‌ر پاره‌ی میرات و كوشتنی كوڕه‌كه‌یی و رفاندنی له‌لایه‌ن براكانیه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای ئه‌وان هه‌یه "ئه‌سمه‌هان ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دراوه تا له میراتی خۆشبێت و مۆبایله‌كه‌شیان بردووه".
موقه‌ده‌م غالب وتی "به‌وته‌ی ئه‌و ژنه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ برایه‌كی ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه به‌ر له روداوی مردنی كوڕه‌كه‌ی".
ئه‌و دۆسیه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبونی روداوه‌كانی توندوتیژی خێزانی له كه‌ركوك كه به‌پێی ئامارێكی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی له سێ مانگی سه‌ره‌تای 2021دا گه‌یشتۆته 130 دۆسیه له‌كاتێكدا به درێژایی هه‌موو ساڵی رابردوودا 394 دۆسیه هه‌بون.
زیادبونی دۆسیه‌كانی توندوتیژی خێزانی له كاتێكدایه پرۆژه‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی چه‌ندین مانگه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق كراوه و هێشتا په‌سه‌ند نه‌كراوه، كه دروستكردنی پەناگەی تایبەت بۆ ژنانی هەڕەشەلێكرا، دامەزراندنی دادگای تایبەت بۆ كەیسی توندوتیژیی و دیاریكردنی سزادانی ئەوانەی توندوتیژی دەكەن بەشێكی گرنگیەتی.