ژماره‌یه‌ك چه‌كداری "داعش"، هێرشده‌كه‌نه سه‌ر گوندی عه‌لی سه‌باهی باكوری خۆرئاوای خانه‌قین و دوای برینداركردنی دوو برا، سێ ئۆتۆمبێل و دوو خانوو ده‌سوتێنن، فیشه‌ك به ژماره‌یه‌ك گامێشه‌وه ده‌نێن.
روداوه‌كه كاتژمێر 9ی شه‌وی 20ی نیسانی 2021 بووه و ته‌نیا خه‌ڵكی گونده‌كه به‌بێ هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان روبه‌ڕوی چه‌كداره‌كان بونه‌ته‌وه.
جه‌راد عه‌لی، ئه‌نجومه‌نی گوندی عه‌لی سه‌باهی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شه‌وی رابردوو پێنج بۆ شه‌ش داعش هێرشیانكرد و جگه له برینداربونی دوو كوڕم به سوكی، زیانی زۆری ماڵیمان به‌ركه‌وت".
به‌وته‌ی جه‌راد "ته‌نیا ئێمه و خه‌ڵكی گونده‌كه روبه‌ڕوی داعشه‌كان بوینه‌وه دواتر سوپا به هانامانه‌وه هاتن به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه لای ئێمه بۆمبێكی چێنراویان پێدا ته‌قییه‌وه".
هێزه‌كه‌ی سوپا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌وه به‌شێكیان برینداربون و دواتر كشاونه‌ته‌وه بۆیه تا رۆژ بۆته‌وه هێزی دیكه نه‌چونه‌ته ئه‌و گونده.
به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی جه‌له‌ولا بۆ (كه‌ركوك ناو)، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا و به‌هۆی ته‌قه‌ی قه‌ناسه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر و دوو سه‌رباز برینداربون و له روداوی هێرشه‌كه‌شدا دوو بریندار هه‌بون كه باری ته‌ندروستییان جێگیره.
هه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌كردنی چه‌كداره‌كانی "داعش" له گامێش و ئاژه‌ڵی هاوڵاتیانی گونده‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك گامێش مرداربونه‌وه.
ئه‌و گونده ده‌كه‌وێته سه‌ر چه‌می هه‌ردوو روباری سیروان و ئه‌ڵوه‌ن، دۆسیه‌ی ئه‌منی له ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به لیوای 19ی سوپای عیراقیدایه.
روداوه‌كه دوای ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ش هه‌فته‌یی هێزه عیراقییه‌كان دێت كه 17ی ئه‌م مانگه له ناوچه‌كانی خانه‌قین و جه‌له‌ولا كۆتاییهات.