له بنكه و نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك، زیاتر له 11 هه‌زار هاوڵاتی له دوو مانگی رابردودا خۆیان كوتاوه و تادێت ژماره‌كه له زیادبوندایه، بۆیه ته‌ندروستی داوای ڤاكسینی زیاتری كۆرۆنا ده‌كات.
یه‌كه‌م به‌شه ڤاكسینی كۆرۆنا، له جۆری سینۆفارمی چینی سه‌ره‌تای ئاداری ئه‌مساڵ گه‌یشته كه‌ركوك و ئێستا هه‌ردوو جۆری فایزه‌ر و ئهسترازێنیكاش له بنكه و نه‌خۆشخانه‌كاندا به هاوڵاتیان ده‌درێن.
حاجی سەلمان عەونی (71 ساڵ)، پێشتر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له پێناو خۆپارێزی له‌و په‌تایه بڕیاریداوه ڤاكسین وه‌ربگرێت، ئه‌و له بنكه‌ی ته‌ندروستی رهشیداوه بوو كاتێك بۆ (كه‌ركوك ناو) قسه‌ی كرد و وتی "هاتووم ڤاكسین وەربگرم تا دووچاری ئەو ئازارە نەبمەوە كە پێشتر تووشی بوم".
ئه‌و ده‌ڵێت پێشتر زۆر به قورسی په‌تاكه‌ی گرتووه و 20 رۆژ به‌و ئازاره‌وه ماوه‌ته‌وه.
"خزمه‌كانم ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و بارودۆخیان زۆرباشه، منیش نامه‌وێت ئه‌و ئازاره‌ی پێشتر ببینمه‌وه، بۆیه ده‌مه‌وێت خۆم بكوتم و خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌مان شت بكه‌ن، تا ئازیزانمان له‌ده‌ستنه‌ده‌ین" حاجی وای وت.
پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق دێت، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بۆ چه‌ند توێژێكی دیاریكراو بوو وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا بۆ هه‌موو هاوڵاتیانه بێ جیاواز.
یوسف مه‌ریوان (29 ساڵ)، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌یه و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتووه، ئه‌و نیگه‌رانه له بێ متمانه‌یی هاوڵاتیان به ڤاكسینه‌كه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌رمانێك كه خه‌ڵكی جیهان چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنیه‌تی ناكرێت ئێمه بڵێین باش نییه".
ئه‌و له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه توشی ئازاری كه‌م بووه و ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره.
به‌پێی زانیارییه پزیشكییه‌كان؛ ڤاكسینی كۆرۆنا له زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ریده‌گرن كاردانه‌وه‌ی كاتی ده‌بێت وه‌ك ئازاری ماسولكه‌كان و تا و سه‌رئێشه، كه ره‌نگه 24 تا 48 كاتژمێر بخایه‌نێت و دواتر نه‌مێنێت.
"هه‌موو ڤاكسینه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكی و ته‌ندروستی جیهانیدا به‌رهه‌مهێنراون، .. بۆیه داواكارم هاوڵاتیان خۆیان بكوتن تا له ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراوبن" یوسف مه‌ریوان واده‌ڵێت.
له كه‌ركوك 30 بنكه‌ی ته‌ندروستی و سێ نه‌خۆشخانه بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ته‌رخانكراون.
نەبیل حه‌مدی بوشناق، بەڕێوه‌بەری گشتی تەندروستی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "تائێستا به گشتی 11 هەزار و 311 كەس ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكا-یان وه‌رگرتووه، زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س ڤاكسینی فایزه‌ر و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش ڤاكسینی سینۆفارم".
به‌شی 17 هه‌زار كه‌س ڤاكسین ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراوه كه هه‌ر كه‌سێك دوو ژه‌م وه‌رده‌گرێت و نێوانی هه‌ر ژه‌مێك 21 رۆژ تا سێ مانگه.
"به‌شی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س ڤاكسین ماوه، بێگومان پێویستی زۆرمان بە ڤاكسینی دیكه‌یه تا تەواوی هاوڵاتیانی كەركوك بتوانن ڤاكیسنەكە وەربگرن، بۆ ئەوەش چاوەڕێی وەزارەتی تەندروستی ده‌كه‌ین ڤاكسین بنێرێت" به‌وته‌ی بوشناق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر و زیاد له جارێك لێپرسراوانی ته‌ندروستی كه‌ركوك داوایان له هاوڵاتیان كرد ڤاكسین وه‌ربگرن و هۆشدارییان دا له هه‌ڵكشانی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
كۆی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته زیاتر له 42 هه‌زار كه‌س، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 39 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه و 900 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.