وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی فیدراڵی، ره‌تیده‌كاته‌وه له كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا كه‌ركوك یان هیچ پارێزگایه‌كی دیكه كرابێته ئامانج، هۆكاره‌كانی خراپی بارودۆخی كاره‌باش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زیاده‌ڕۆیی و دابه‌زینی رێژه‌ی ئه‌و گازه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ وێستگه‌كان هاورده‌ده‌كرێن.
هاوڵاتیانی كه‌ركوك، به په‌رله‌مانتار و لێپرسراوانی حكومیشه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردودا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانیان كرد دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه كاره‌بای پارێزگاكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه نه‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئایار له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك ناڕه‌زایی رێكبخرێت.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق بۆ (كه‌ركوك ناو)ی رونكرده‌وه كه‌مبونه‌وه‌ی به‌شه كاره‌بای كه‌ركوك به‌هۆی "دابه‌زینی ئاستی گازی هاورده‌كراوی ئێرانه بۆ 19 ملیۆن مه‌تر سێجا له‌كاتێكدا پێشتر 70 ملیۆن مه‌تر سێجا بوو".
زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر كاره‌با هۆكارێكه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌با
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌یه‌ی گاز بۆته هۆی له‌كاركه‌وتنی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و زیاتر له 5100 مێگاوات كاره‌با كه‌میكردووه، "ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌شه كاره‌بای كه‌ركوك و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر".
عیراق له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی گازی هه‌یه بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌وپێیه‌ی له توانای وه‌زاره‌تی نه‌وتدا نییه بڕی پێویستی گاز بۆ وێستگه‌كان دابینبكات، به‌وته‌ی مو‌سا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌رباره‌ی هۆكارێكی دیكه‌ی كێشه‌ی كاره‌با وتی "هه‌ندێك له حكومه‌ته خۆجێییه‌كان پابه‌ندنین به به‌كارهێنانی به‌شه كاره‌بای خۆیانه‌وه و زیاده‌ڕۆیی زۆریان كردووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پارێزگاكانی تر هه‌بووه، هۆكارێكیشه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له كه‌ركوك و پارێزگاكانی دیكه".
له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه هۆكاره‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌با ده‌گۆڕێت.
ڤیدیۆ: كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی كەركوك لە بەغدا. كەركوك ناو
ئه‌حمه‌د مو‌سا ده‌ڵێت ده‌كه‌وێته سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با، زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی كاره‌با، گۆڕینی ناوچه كشتوكاڵییه‌كان بۆ نیشته‌جێبون و راسته‌وخۆ به‌ستنه‌وه‌یان به تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تدا.
ئێستا حكومەتی فیدراڵ تەنیا شەش كاتژمێر كارەبای نیشتیمانیی بە هاوڵاتیانی پارێزگای كەركوك دەدات، كە بەپێی ئیدارەی كەركوك و بەدواداچونی نوێنەرانی هەرسێ نەتەوەكە لە پەرلەمانی عیراق، لەسەدا كەمتر لە سێی كۆی گشتی كارەبای عیراق دەكات. ئەوەش "كەمترین بڕە لە ئاست هەر 18 پارێزگاكەی عیراق".
فەلاح یایچلی، قایمقامى کەرکوک بەوەكالەت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا شه‌ممه 15ی ئایار وتی "هاوڵاتیان مافی خۆیانە رەخنەبگرن و ناڕەزایی نیشانبدەن، چونکە پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین رۆژانە 18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانییان پێدەدرێت، ئەی ئێمە بۆچی شەش كاتژمێرمان پێدەدرێت؟".
بونی شەش كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی لەكاتێكدایە مۆلیدە ئەهلییەكانیش ئامادەنین بەرپرسیارێتی پێدانی 18 كاتژمێرەكەی تر لە كارەبا بگرنەئەستۆ، بەهۆی كەمی گازی پێویست و بەرزبونەوەی نرخەكەی لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا.
هاوڵاتیان مافی خۆیانە رەخنەبگرن و ناڕەزایی نیشانبدەن
راكان سەعید، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، شەممە 15ی ئایار وتی "هۆكاری سەرەكی كێشەی كارەبای كەركوك، بەغدایە و حكومەتی فیدراڵ پشكی پێویستی كارەبای كەركوك وەكو پێویست نادات، ئەگەر کێشەکە تەکنیکی بێت یان بە ئەنقەست بێت، ئەوە ئێمە دەچینە لای وەزیری کارەبا و داوای بەشە کارەبای شارەکە دەکەین".
ئەو وتەیەی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، دوای كۆبونەوەیەكی هات لەگەڵ نوێنەرانی كەركوك لە بەغدا، تیایدا هەردولا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا جەختیانكردەوە پشكی كەركوك لە كارەبای حكومەتی فیدراڵ لەسەدا 4.8ـە، بەڵام لە ئیستادا كەمتر لەسەدا 3 بە كەركوك دەدرێت.
پارێزگای كەركوك، رۆژانە پێویستی بە زیاتر له هەزار مێگاوات كارەبا هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت كارەبای پێویست بە هاوڵاتیان بدات، به‌ڵام كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی پێده‌گات و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ش پشت به 733 مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌به‌ستێت.