هێزە ئەمنییەكانی عیراق، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە چەمی روباری ئەڵوەند لە خانەقین دەستپێكرد، ئامانج لێی دۆزینەوەی مۆڵگەی چەكدارانی داعشە و گوماندەكەن لەو ناوچانە شوێنی خۆحەشاردانیان دروستكردبێت.
ئەو گومانە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ماوەكانی رابردودا ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە چەمی روباری سیروان لە ناوچەی شێخ باوە و گوندی ئیسڵاح لە باکوری جەلەولا سەر بە قەزای خانەقین چڕكرانەوە و حەوت هەفتەی خایاند، تیایدا نزیكهی پێنج ههزار دۆنم باخ و زهوی كشتوكاڵی و پڕ له داریان وشككرد بۆ ئەوەی داعش نەتوانێت مۆڵگەی تیادا دروستبكات.
عەبدوڵا عەتبی، لێپرسراوی راگەیاندنی لیوای 28ی حەشدی شەعبی، بە (كەركوك ناو)ی وت "هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی بە هاوبەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21ی ئایار ئەو ئۆپەراسیۆنەیان لە چەمی روباری ئەڵوەند و ئەو گوندانە دەستپێكرد کە دەکەونە نزیک لێواری روبارەکە لە هەردوو دیوی خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئەڵوەند".
"جگە لە کێوماڵکردنی ناوچەکە، گەڕان و پشكنین و وردبینی لە دانیشتووانی گوندەكانی سەر روباری ئەڵوەند دەكەین"، عەتیبی وایوت.
وردبینی لە دانیشتووانی گوندەكانی سەر روباری ئەڵوەند دەكەین
بەپێی سەرچاوەیەک لە سوپای عیراق، هێزەكانیان دوو هەفتەیە دەستیانكردووە بە وشككردن و بڕینی چەمی سەر روبارەكە، ئەوەش وەك ئاسانكارییەك بۆ ئۆپەراسیۆنەكەیان.
سەرچاوەكە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەشدارە و لێپرسراوێتی لەناو سوپادا هەیە لە خانەقین، وتی "چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی سەر روباری سیروان جموجۆڵ و هێرشیان نەماوە، بەتایبەت دوای ئەوەی مۆڵگەكانیان خاپوركران، بۆیە گوماندەكەین ئێستا لە كەنارەكانی روباری ئەلوەند مۆڵگەیان لێدابێت بۆ خۆحەشاردنەوە". زیاتر وتی "ئامانجمانە بەرلەوەی مۆڵگە و شوێنی خۆحەشاردان بە تەواوی دروست بكەن بیانكەیەنە ئامانج و رێگرییان لێبكەین".
له سهرهتای ئهمساڵهوه دهیان كردهوهی توندوتیژی له خانهقین و ناوچهكانی دهوروبهری تۆماركراون؛ كه بههۆیهوه زیاتر له 15 چهكداری سوپا و حهشدی شهعبی كوژراون و چهندین كهسی تر برینداربون، جگه لهو زیانانهی بهر ماڵ و سامانی هاوڵاتیانی گوندنشین كهوتووه.