پله‌دارێكی پۆلیسی فیدراڵی كوژرا، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین بۆمبی چێنراو و ته‌قه‌مه‌نیشدا گیرا له ناوچه‌كانی جیاوازه‌كانی كه‌ركوك، دوای چه‌ند رۆژێك له كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی هێزه عیراقییه‌كان.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌كانی باشور و باشوری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك، 19ی ئایاری 2021 تا 21ی هه‌مان مانگ درێژه‌ی كێشا، به ئامانجی نه‌هێشتنی یه‌كجاری ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌منییانه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌یان له شاره‌كه ده‌كرد.
چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه و له نزیك گوندی سێك ده‌رب-ی باشوری خۆرئاوای داقوقی كه‌ركوك، نه‌قیبێكی پۆلیسی فیدراڵی به‌ناوی ئیهاب زێدان، پێنجشه‌ممه 27ی ئایار به‌هۆی بۆمبی چێنراوه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت كوژرانی ئه‌و پله‌داره له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی ناوچه‌كه‌دا هات بۆ چه‌ند گوندێكی سه‌ر چه‌می رۆخانه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوژرانی ئه‌و پله‌داری پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركوك پشتڕاستكرده‌وه.
هه‌ر له یه‌ك هه‌فته‌ی رابردودا، چه‌ندین تۆمه‌تبار به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و وه‌ك داواكراوی دادگا، له ناوچه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستگیركراون.
حه‌شدی شه‌عبی چوارشه‌ممه 26ی ئایار له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه توانیویانه بۆمبێكی چێنراو له شه‌قامی گه‌ڕه‌كی به‌دری شاری كه‌ركوك پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه.
فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریدا پێویسته ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
"ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌كه له سێ میحوه‌ره‌وه بوو بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسی داعش، دوای ئه‌وه‌ی جموجۆڵیان به تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا زیادیكرد، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه رۆڵی هه‌بوو له كه‌مكردنه‌وه و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی" فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شد واده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامبن و هێزه‌كان هه‌موو كات له سنورهكهدابن ئه‌وا داعش ناتوانێت به ئاسانی جموجۆڵ بكات و كرده‌وه‌ی هه‌بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا بگرن، له نێویاندا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تایبه‌ت به بۆردومان، جگه له خاپوركردنی چه‌ندین حه‌شارگه له ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه، ئه‌وه‌ش له چه‌ند رۆژی رابردودا.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنوری قه‌زای دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت له نێوان هه‌ردوو گوندی بیر ئه‌حمه‌د و زه‌رگه، به‌یانی 27ی ئایار، بۆمبێك به هێزی سوپادا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز برینداربون.
به‌رده‌وامی روداوه ئه‌منییه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی جێناكۆك، به ئامانجی ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری ده‌رباره‌ی جموجۆڵی داعش.
دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك به‌ده‌ست هێزه‌كانی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حه‌شدی شه‌عبی، لیوای 61ی تایبه‌ت و پۆلیسی ناوخۆییه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا.