هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان له كه‌ركوك ده‌ستپێكردووه و ده‌یانه‌وێت له ماوه‌ی ته‌نیا سێ رۆژدا، ته‌واوی ئه‌و مه‌ترسییانه بنهبڕبكهن كه چه‌ند مانگێكه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری پارێزگاكه ده‌كه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی باشور و باشوری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك، چوارشه‌ممه 19ی ئایار یه‌كه‌م رۆژی ته‌واو كرد و بڕیاره تا ئێواره‌ی هه‌ینی 21ی هه‌مان مانگ درێژه بكێشێت.
"ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاراستنی ناوچه دوره‌ده‌سته‌كان، نه‌هێشتنی مه‌ترسی ئه‌منی و رێگرییه له‌و گروپه چه‌كدارییانه‌ی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هاوڵاتیانمان" به‌وته‌ی ئه‌بو ره‌زا نه‌جاڕ، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی بۆ (كه‌ركوك ناو).
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا جگه له حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی سوپا، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی به‌شدارن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له سێ میحوه‌ری سهرهكییهوهیه؛ ئه‌وه‌ش له ناوچه‌كانی وادی شای، وادی زه‌غیتون، گوندی ساده تا گوندی عه‌سرییه، تا كۆتایی به پاشماوه‌ی داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كان بهێنن.
جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگری عیراق به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئایار گه‌یشته كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كاندا تاوتوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كرد.
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری بۆ ئاگاداربونه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆتاییهێنانه به مه‌ترسی ئه‌منی له كه‌ركوك.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری و كرده‌وه‌ی توندوتیژی هات له ناوچه جیاوازه‌كانی داقوق، حه‌ویجه و شاره‌كانی تری پارێزگای كه‌ركوك دژی هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان، به تایبه‌ت له‌یه‌ك مانگی رابردودا، له‌نێویاندا هێرشه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ناحیه‌ی پردێ دژی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، گونده‌كانی عهواشیره، ره‌فیع، ئه‌بو رهكبه، جفارعون، حه‌میسه و موبهرد له ره‌شاد و وادی زه‌غیتون به قوڵی 20 كیلۆمه‌تر و پانی 200 كیلۆمه‌تر له مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كانی داعش پاككراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ (كه‌ركوك ناو).
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا روماڵی كرد و ده‌ڵێت هه‌ر له‌و میحوه‌ره چوار مۆڵگه‌ی داعش ته‌قێنراونه‌ته‌وه، دوو ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراو و دوو بۆمبی چێنراو پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه، جگه له دۆزینه‌وه‌ی سێ تونێل.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان بۆ (كه‌ركوك ناو)، له سنوری داقوق هه‌ڵمه‌تی پاككردنهویه گوندەکانی قهرەتامور، سماقەی سەر، سماقه‌ی خوارو، ئەلبوشھاب چەمی روخانە هه‌بون و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمب و هاوه‌ن و كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی بۆمبدا گیراوه له‌گه‌ڵ بۆردومانی نۆ مۆڵگه‌ی داعش.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزی ئاسمانی عیراقیش به بۆردومان به‌شداربون.
گه‌ڕان و پشكنینی گونده‌كانی عه‌سری، ئهلبوعهلاج، چه‌می كور، ئهلبوفشگه، یهرغونی خوار، یهرغونی سه‌رو له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك له چوارچێوه‌ی میحوه‌ری سێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بون به پانتایی 60 كیلۆمه‌تر.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان جه‌ختیانكرده‌وه ئه‌مڕۆ دووه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت تا "مه‌ترسی له هاوڵاتیان و پاشماوه‌كانی داعش-یش له كه‌ركوك ناهێڵدرێن".
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی داعش به تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا چه‌ندین ناوچه‌ی كه‌ركوكی كرده ئامانج، بڕیار له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه درا، "تا داعش نه‌توانێت دزه‌بكات و خه‌ڵك بكاته ئامانج" ئه‌بو ره‌زا نه‌جاڕ واده‌ڵێت.
داعش له تشرینی دوه‌می 2017ـه‌وه كۆتاییهاتنی راگه‌یه‌ندراوه به‌ڵام له‌وكاته‌وه ناوبه‌ناو هێرشی چه‌كدارییان له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه هه‌یه و سه‌رباری چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌ڵام مه‌ترسییه‌كان به یه‌كجاری بنهبڕنهبون.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كه‌ركوك دۆزینه‌وه‌ی نۆ حه‌شارگه، 15 بۆمبی چێنراو، سێ تونێل و 127 موشه‌كی جۆراجۆر بون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆی پێكهێنانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شدان بۆ كه‌ركوك، به ئامانجی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی سوپا و پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی نێوان هه‌ردولادا.
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت 2ی ئایار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی روداوه‌كانی توندوتیژی و جموجۆڵی داعش له پارێزگاكه زیاتر بون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بۆشایی زۆری ئه‌منی نێوان هێزه عیراقییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا.
جگه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، له ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكیش مه‌ترسی ئه‌منی هه‌یه و به‌پێی زانیاری پێشتری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو)، داعش پیلانیان هەبووە لەڕێی پێنج خۆكوژەوە هێرش و تەقینەوە دژی چەند دامودەزگایەكی شارەكە ئەنجامبدەن لە مانگی رەمەزاندا، كه یه‌كێك یەكێك لەو خۆكوژانە 29ی نیسان بەر لە جێبەجێكردنی پیلانەكەی كوژرا و یەكێكی تریشیان دەستگیركرا.
هێزه‌كانی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حه‌شدی شه‌عبی، لیوای 61ی تایبه‌ت و پۆلیسی ناوخۆیی له چوارچێوه‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوكدا دۆسیه‌ی ئه‌منیی پارێزگاكه‌یان له‌ژێر ده‌ستدایه.