سێ پێشمه‌رگه گیانیانله‌ده‌ستدا و دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه برینداربون، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌نگه‌ره‌كانیان له سنوری ناحیه‌ی پردێ، كه دواتر به نزیكه‌ی 40 خوله‌ك پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداریی كۆتاییهات.
هێرشه‌كه‌ی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئایار له نزیكی گوندی پڕكان و به‌رزاییه‌كانی زورگه‌زراوی ناحیه‌ی پردێی پارێزگای كه‌ركوك بووه كه میحوه‌ری پێنجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای 10ی تیادا جێگیربون.
ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه له باره‌گای هێزه‌كانی سوپای عیراقیشه‌وه.
جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ی شه‌ڕه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "بەتوندی لەلایەن پێشمەرگە وەڵامی هێرشەکە درایەوە و هێرشی داعش تێکشکێندرا، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە شەهیدبون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربون".
له نێو قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا پله‌دار هه‌بون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "پێشمه‌رگه به توندی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعشی داوه‌ته‌وه"، هه‌روه‌ها هاتووه "به‌داخه‌وه شه‌هید و بریندار له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ن".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه داعش له‌و هێرشه‌دا "ژمارەیەکی زۆریان کوژراون و لاشەکانیان جێماون".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌شدا ده‌ڵێت "پێشتر چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیان تێدایە. بەداخەوە، هۆکاری ئەو هەلقۆستنەوەی تیرۆریستان، بوونی ئەو بۆشاییە ئەمنی یە، کە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بۆ ئەمەش جەختدەکەینەوە کە ئەو ناوچانە پێویستیان بەهێزی هاوبەش و هەماهەنگی هه‌یه".
نوری حەمە عەلی، فه‌رمانده‌ی میحوەری خۆرئاوای كەركوكی پێشمه‌رگه به میدیای پارتی راگه‌یاندووه ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه لانیكه‌م 40 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه و داعش له دوو لاوه هێرشكردووه، به‌ڵام ته‌نیا له سه‌نگه‌رێكدا پێشمه‌رگه زیانی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها دژه‌تیرۆری كوردستانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سنوری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە بووه كه سەنگەرەکانی لیوای 10ی پێشمەرگەی لێیه و ئێستاش "بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە".
ئه‌و روداوه دوای ژماره‌یه‌ك هێرشی داعش دێت له كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جێناكۆك له دیاله بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی گوندنشین و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "چەندین جار حكوومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوود وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئاگاداركردووەتەوە".
داوا له پەرلەمان و حكومەتی فیدراڵی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكات "بەخێرایی كاربكەن لەسەر دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دا لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان".
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم دوای چه‌ندین مانگ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی شه‌ش ژور و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان كردووه كه دوانیان له به‌غدا و هه‌ولێر بن، ئه‌وانیتر له كه‌ركوك، مه‌خمور، دیاله و موسڵ دابنرێن نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه 25ی نیسانی 2021 له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سنوری گه‌رمیان وتی "داوا لە بەڕێز موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم راستەوخۆ تەدخول بکات تا هەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمه‌رگه بگه‌نه رێككه‌وتن".
ئه‌و داواكارییه دوای ئاراسته‌كردنی دوو كاتیۆشا هات به ئاراسته‌ی ناوه‌ندی قه‌زای كفری له 18ی نیسان كه به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك برینداربوو.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دوای ساڵی 2014 و هێرشه‌كانی داعشه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك جێگیربون، تا كشانه‌وه‌یان له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی گه‌ڕانه‌وه، له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه.
له‌وكاته‌وه چه‌ندین روداوی ئه‌منی و هێرشی چه‌كداری رویانداوه كه به‌وته‌ی پێشمه‌رگه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منیی نێوان ئه‌وان و هێزه عیراقییه‌كانه‌وه‌یه.
سوپاسالاری پێشمه‌رگه وتی "لە خانەقینەوە تا رۆژئاوایی دیجلە، بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق هەیە، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی چەکدارانی داعش خۆیان رێکبخەنەوە و هێرش و کردەوەکانیان زیاتر بکەن".
له چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری له خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی دیاله رویاندا و به‌هۆیه‌وه جگه له زیانی گیانی، زیانی زۆری ماڵی به‌ر هاوڵاتیانی گوندنیشین كه‌وت.
هه‌روه‌ها له كه‌ركوك 29ی نیسان چه‌ندین هێرشی چه‌كداری هه‌بون، له‌وانه په‌لاماردانی خاڵێكی سه‌بازی له داقوق كه به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیس گیانیانله‌ده‌ستدا و شه‌ش پۆلیسی تر برینداربون، له حه‌ویجه‌ش چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی گیانیله‌ده‌ستدا و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربون، له ئه‌نجامی هێرشێكی داعش.
هێزه‌كانی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حه‌شدی شه‌عبی، لیوای 61ی تایبه‌ت و پۆلیسی ناوخۆیی له چوارچێوه‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوكدا دۆسیه‌ی ئه‌منیی پارێزگاكه‌یان له‌ژێر ده‌ستدایه.
له‌ناوشاری كه‌ركوكیش مه‌ترسی ئه‌منی هه‌یه و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو)، داعش پیلانیان هەبووە لەڕێی پێنج خۆكوژەوە هێرش و تەقینەوە دژی چەند دامودەزگایەكی شارەكە ئەنجامبدەن لە مانگی رەمەزاندا، كه یه‌كێك یەكێك لەو خۆكوژانە 29ی نیسان بەر لە جێبەجێكردنی پیلانەكەی كوژرا و یەكێكی تریشیان دەستگیركرا.
هێرشه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوبه‌ناوی سوپا و هێزه‌كانی دیكه‌ی عیراق له ناوچه‌كانی جێناكۆك كه دواهه‌مینیان كۆتایی مانگی شوبات له كه‌ركوك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیپێكرد و بۆ حه‌وت هه‌فته به‌رده‌وام بوو.