محه‌مه‌د جه‌باری، ئه‌و مامۆستایه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ركوك به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه‌كرا، سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، به تۆمه‌تی شكاندنی ئامێرێكی پزیشكی.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌تنی كه‌ركوك، 6ی حوزه‌یرانی 2021 ده‌رچووه له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی سزاكه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ راگیراوه، به‌هۆی له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی مامۆستا محه‌مه‌د و نه‌بونی هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوان، وه‌ك له نوسراوی سزادانه‌كه‌ی دادگادا هاتووه.
بڕیاره‌كه به‌پێی مادده‌ی 477ی یاسای سزادانی عیراقییه كه تایبه‌ت به شكاندن و زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتی.
محه‌مه‌د كه‌ریم جه‌باری به (كه‌ركوك ناو)ی وت دادگا هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری سزادانی به شه‌ش مانگ زیندانی، مافی ئه‌وه‌یشی به ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌خشیووه داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره بكات "گوایه من شكاندومه".
ئه‌و ئامێره پزیشكییه بۆ هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده و لێپرسراوانی ته‌ندروستی نرخه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 60 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنن.
"پێموایه بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناهه‌قیی و غه‌درێكی زۆری به‌رانبه‌ر به من تێدایه" محه‌مه‌د جه‌باری واده‌ڵێت.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له جارێك هه‌وڵیدا لێدوانی نه‌بیل حه‌مدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بون.
ڤیدیۆ: كه‌له‌پچه‌كردنی مامۆستا محه‌مه‌د جه‌باری به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
مێژوی دۆسیه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌باری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12ی ته‌مموزی 2020، كاتێك له‌سه‌ر دابینكردنی ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه توشبوی كۆرۆنا بوو، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كەركوك بووه ده‌مه‌قاڵیی و له‌وكاته‌دا ئامێرێكی پزیشكی تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی شكاندووە. بەوهۆیەوە پۆلیس دەستگیریان كرد و ئەشكەنجەیاندا، وەك خۆی دەڵێت.
دوای رۆژێك، وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت؛ محەمەد كەریم فەقێ جەباری (44 ساڵ)، به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه (مونا ئیسماعیل 44ساڵ) كه‌له‌پچه كرا، روداوەكە بە گیانلەدەستدانی مونا بە بەرچاوی مامۆستا محەمەدەوە كۆتاییهات.
مامۆستا محه‌مه‌د وتی بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌كاتێكدایه "ته‌ندروستی كه‌ركوك به پاساوی جۆراوجۆر ئاماده‌نین وه‌فاتنامه‌ی هاوژینه‌كه‌م پێبده‌ن و نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌ستی بهدهستیم پێده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده نۆ جار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و ته‌ندروستیم كردووه، سه‌رباری چه‌ندین به‌ڵێنیش به‌ڵام هه‌ر ئه‌نجامی نه‌بوو".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "به‌پێی یاسا كه‌س ناتوانێت رێگری له پێدانی وه‌فاتنامه بكات و ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌رم ده‌كرێت سته‌مه".
ته‌ندروستی كه‌ركوك به پاساوی ئه‌وه‌ی ئەو مامۆستایە "پێچەوانەی رێنماییەکان" هاوژینەکەی بەخاكسپاردووە ئامادەنین وەفاتتنامەی پێبدەن، به‌وهۆیه‌وه ناتوانێت شایستە داراییەكانی هاوژینەكەی وەربگرێت و خەرجی منداڵەكانی پێ دابین بكات.
هاوسه‌ری محه‌مه‌د خزمەتی 20 ساڵی هەیە لە كۆمپانیای غازی باكور و دوو منداڵی لە دوای خۆی بەجێھێشتووە (یوسف 13 ساڵ و ئالان 11 ساڵ).
مامۆستا محه‌مه‌د ده‌ڵێت "جێگه‌ی داخه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكراناكرێن.. به ئێستاشه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی كاربه‌ده‌سته‌وه داوام لێده‌كرێت سازش له دۆسیه‌كه بكه‌م به‌ڵام من ناچمه ژێر باری ئه‌و داواكارییه و ده‌ست له مافی خۆم هه‌ڵناگرم".
ئه‌و روداوه‌ی به‌سه‌ر مامۆستا محه‌مه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌یدا هات، ئه‌وكات ناڕەزایی زۆری له تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا به‌دواداهات، محەمەد جەباری سكاڵای له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندی ئه‌منی به تۆمه‌تی "كه‌مته‌رخه‌می و پێشێلكاری" تۆماركرد به‌ڵام هێشتا دۆسیه‌كانیان له دادگایه.
"له سكاڵاكانم به‌رده‌وامم و هه‌موو كه‌سێكیش ده‌زانێت ئه‌وه‌ی كراوه سته‌م بووه و ماف بۆ منه" محه‌مه‌د جه‌باری وای وت.