هێزه‌كانی پۆلیسی شنگال، به هه‌ماهه‌نگی پزیشكی داد 16 گۆڕی تاك له قه‌زاكه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و روفاته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه.
گۆڕه‌كانی قه‌زای شنگال، له‌دوو كاتی جیاوازدا هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، به‌شێكیان له 13ی ئایار و ئه‌وانی دیكه له 7ی حوزه‌یرانی 2021دا بووه.
ناتق عه‌لۆ ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت له پرۆسه‌ی یه‌كه‌مدا پێنج گۆڕی تاك له ده‌وروبه‌ری چیای شنگال هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و پێنج ته‌رمیان تێدا بووه.
له پرۆسه‌ی دوه‌میشدا 11 گۆڕ له ناوچه جیاوازه‌كانی شنگال هه‌ڵدراونه‌ته‌وه.
"هه‌ردوو گۆڕه‌كه 16 ته‌رمیان تێدا بووه، بۆ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه و دڵنیابونه‌وه له ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان روفاته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون".
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌و پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن تیمێكی شاره‌زای پۆلیسه‌وه بووه به هه‌ماهه‌نگی پزیشكی دادی نه‌ینه‌وا.
"ناسنامه‌ی هه‌موو ته‌رمه‌كان دیارن، له‌كاتی هێرشه‌كانی داعشدا برینداربون یان به‌هۆی تینوێتی و بێ خۆراكی و گه‌رماوه له‌وكاته‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه و كه‌سوكاریان به‌خاكیان سپاردون" ناتق عه‌لو پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه تاكه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
روفاته‌كانی ئه‌و 16 گۆڕه، دوای گه‌ڕانه‌وه له به‌غدا، دوباره له زێدی خۆیاندا به‌خاكده‌سپێردرێن.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیس وتی دواتر مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرێت تا له فه‌رمانگه‌ی كاروباری شه‌هیدان تۆماربكرێن و مافی كه‌سوكاریان نه‌فه‌وتێت.
به‌پێی ئاماری بهڕێوهبەرایهتی کاروباری ئێزیدییان سەر بە وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له هێرشه‌كانی داعش بۆ شنگال، دوو هه‌زار و 293 ئێزیدی به ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه کوژراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له شنگال، 80 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەک کەسی، که مێژوه‌کانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش دهگهڕێتەوە.
هەڵدانەوەی یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌کان له گوندی کۆجۆی قه‌زای شنگال، به بڕیاری حکومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری 2019 ده‌ستیپێکرد و تائێستا به دوو قۆناغ، نزیكه‌ی 500 روفات له 20 گۆڕدا دەرهێنراون.