توركیا بە فڕۆكە ناوەندی قەزای شنگال بۆردوماندەكات و بەهۆیەوە دوو كەس گیانلەدەستدەدەن و سێی تر برینداردەكەن، ئەوەش بەر لە چەند كاتژمێرێك دێت لە سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆكی وەزیرانی عیراق بۆ ئەو قەزایە.
بۆردومانەكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاب كرایە سەر ئۆتۆمبێلێكی یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لە ناوەندی قەزاكە.
ناتق عەلو ئەحمەد ، لێپرسراوى راگەیاندنی پۆلیسى شنگال بە (کەرکوک ناو )ى وت "بۆردومانی فڕۆكەی توركیا ئۆتۆمبێلێکى هێزەکانى بەرخودانى شنگال (یەبەشە)ی كردۆتە ئامانج، دوو كەس لە سەرنشینەكان گیانیانلەدەستداوە، سیانی تر برینداربون".
دوو كەس لە سەرنشینەكان گیانیانلەدەستداوە، سیانی تر برینداربون
"ئەو ئۆتۆمبێلە لەناو بازاڕى کۆنى شنگال بووە".
یهبهشه، له چهكدارانی ئێزیدی پێكهاتون و به هێزێكی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) ههژماردهكرێن، له كۆنتڕۆڵكردنهوهی قهزاكه لهژێر دهستی داعش لە كۆتایی 2015، هاوشانی پێشمهرگه و هێزه عیراقییهكان بهشداربون و لهوكاتهوه له چهندین شوێنی ناوچهكهدا جێگیربون.
بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر یەبەشە لەكاتێكدایە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاب، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بگاتە شنگال، ئەوەش دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دێت لە موسڵ، كە تیایدا چوار پرسی سەرەكی تاوتوێی كران، لەنێویاندا، بنبڕکردنى رۆتین لە دام و دەزگاکانى حکومەت، دۆسیەى قەرەبوکردنەوەى زیانلێکەوتووانى شەڕى داعش، کێشە ئیداریی و کارگێڕیىەكان و پرسى ئاوەدانکردنەوەى موسڵ، ئەوەش بەپێی وتەی عەلى عومەر، یەكێك لە جێگرانی پارێزگاری نەینەوا بۆ (كەركوك ناو).
لێپرسراوى راگەیاندنی پۆلیسى شنگال بەر لە بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر شنگال، بە (كەركوك ناو)ی وت "هەموو لایەک ئاگادارکراوینەتەوە کە ئەمڕۆ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق سەردانى شنگال دەکات، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ پێشوازیکردن".
بڕیارە كازمی لە شنگال سەردانی بارەگای فرقەی 20ی سوپای عیراق بكات، لە ناوەندى شنگال، دواتر بچێتە گوندى کۆجۆ، هێشتا رون نییە ئایا ئەو بۆردومانە كاریگەری دەبێت لەسەر سەردانەكەی كازمی بۆ شنگال یان نا.