هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا كەمیكردووە و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ئەیلولی 2021 گه‌یشتۆته 92 ملیۆن و 422 هه‌زار و 485 به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی شەش ملیار و 711 ملیۆن و 7 هەزار دۆلار.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ئەیلولی ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 922 هه‌زار و 857 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا.
ئەوەش كەمترە لە بڕی هەناردەی نەوتی مانگی ئاب كە سێ ملیۆن و چوار هه‌زار و 309 به‌رمیل بوو.
نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له مانگی ئەیلولدا هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و داهاته‌كه‌ی زیاترە لە 200 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.