هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بۆ توركیا، لە مانگی رابردودا زیاتر لە ملیۆنێك بەرمیل كەمیكردووە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، زیاتر لە 135 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق، لە شوباتی 2022ـدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا گه‌یشتۆته 92 ملیۆن و 790 هه‌زار و 173 به‌رمیل، به داهاتی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 92 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی شوباتی ئەمساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یەك ملیۆن و 475 هه‌زار و 345 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا، كە داهاتەكەی زیاتر لە 135 ملیۆن دۆلار دەكات.
ئەوەش لە كاتێكدایە، مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵ لە كەركوكەوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 545 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی توركیا كرابوو بە داهاتی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار.
هەروەها لە مانگی كانونی یەكەمی 2021ـیشدا، هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جیهان زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بوو.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.