هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بۆ توركیا و ئەردەن، لە مانگی رابردودا زیادیكردووە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، زیاتر لە 369 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، لە ئایاری 2022ـدا ههناردهی نهوتی خاو له تهواوی كێڵگهكانی وڵاتدا گهیشتۆته 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 بهرمیل، به داهاتی 11 ملیار و 436 ملیۆن دۆلار.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی ئایار له كێڵگه نهوتییهكانی كهركوكهوه سێ ملیۆن و دوو هەزار و 133 بهرمیل نهوت ههناردهی بهندهری جیهان كراوه له توركیا، لەڕێی تانكەریشەوە نزیكەی 354 هەزار بەرمیل هەناردەی ئوردن كراوە.
تەواوی داهاتی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ توركیا 335 ملیۆن و بۆ ئوردن 34 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جیهان لە مانگی نیسانی 2022ـدا دوو ملیۆن و 991 هەزار و 60 بەرمیل بوو، بە داهاتی زیاتر لە 304 ملیۆن دۆلار، هەر لەو مانگەدا زیاتر لە 299 هەزار بەرمیل بە تانكەر هەناردەی ئوردن كرا بە داهاتی زیاترە لە 26 ملیۆن دۆلار.
بەڵام هەناردەی مانگی ئادار ملیۆنێك و 448 هەزار بەرمیل بوو، لە شوباتدا زیاتر لە ملیۆنێك و 475 ههزار بەرمیل و لە كانونی دوەمی ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن و 545 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی توركیا كرابوو.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگهی سهرهكی بهرههمهێنانی نهوتی خاو ههیه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نهوت باكور سهر به حكومەتی عیراقیدان.