41 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، عه‌لی مه‌ردان كه به پایه‌ی میوزیكی مه‌قامی كوردی و مامۆستای مه‌قامبێژان ناسراوه، كۆچی دواییكرد، ئه‌وه‌ش لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی بەغدا و لەتەمەنی 77 ساڵیدا.
عەلی مەردان، ئیلهام بەخشی زۆرێك لە هونەرمەندە بە ناوبانگەكانی كوردستان و عیراق بوو لەوانە؛ حەسەن زیرەك، محەمەدی ماملێ، تایەر تۆفیق و محەمەد ساڵح دیلان.
عەلی مەردان لەدایكبووی ساڵی 1904ـی شاری كەركوكە و باوكی ناوی قادر بووە، به‌ر له‌دایكبونی لە دێی كانی ساردی سه‌ر به قه‌زای چوارتا ژیاون، بنەماڵەكەی بە تایبەتی باوكی دەگەڕێتەوە بۆ بنه‌ماڵه‌ی شێخەكانی بەرزنجە.
عەلی مەردان لە حوجرە و تەكیەی شێخ عەلی تاڵەبانی فێری خوێندن دەبێت، لە خوێندنگە ئایینییەكان وەك (گوڵستان و بوستان و ناكە هان و ئیسماعیل تامە و باغبانی) كە بە زمانەكانی فارسی و عەرەبی و توركی بووە، خوێندویەتی.
عەلی مەردان زۆر سەرسام بووە بە خوێندنەوەی قورئان و زۆر بە باشی وتویەتی و هەروەها سەرسام بووە بە سرودە ئایینییەكان كە لە زۆربەی كۆڕ و كۆبونەوە ئایینییەكان دەوترایەوە كە جێگای تێڕامانی هونەرمەند بووە، ئەوەش كاریگه‌ری زۆری هەبووە لەسەر تۆنی ده‌نگی بەتایبەت لەسەره‌تای ژیانی هونەریی و منداڵی.
عەلی مەردان زۆر بە باشی قورئانی خوێندووه، ئەوەش كاریگه‌ری هه‌بووه لەسەر تۆنی ده‌نگی بەتایبەت لە سەره‌تای ژیانی هونەریی
لەگەڵ باوكی‌دا هاتوچۆی لە نێوان گوند و شاره‌كاندا كردوە، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن؛ ئه‌وه رەنگدانەوەیەكی خێرای لەسەر بووە بۆ وازهێنان لە سرودە ئایینییەكان و روكردنە فۆلكلۆری كوردی.
عه‌لی مه‌ردان ورده‌ورده فێری مەقامبێژی دەبێت به تایبه‌ت لەسەر دەستی خدر بارام چاوش، كە یەكەمین هونەرمەندی مەقام بوو لە شاری كەركوك و لەوكاتەدا.
عەلی مەردان یەكەم هونەرمەندی كورد بووە له‌و سه‌رده‌مه‌دا كە گۆرانییەكانی لە ستودێۆكانی لوبنان، شام و ئەردەن تۆماركردوە.
زۆربەی هونەرمەندە گەورە و بەناوبانگەكانی مەقامبێژیی لەوانەش محەمەد گوبانچی كە رۆڵی عەلی مەردان-ـیان بەرز نرخاندوە، بە مامۆستای مەقام ناویان بردوە و توانیویەتی مەقامی رۆژهەڵاتی و سەربەخۆیەتی مەقام بپارێزێت و پایەی میوزیكی مەقامی كوردی دابنێت.
سەبارەت بەبواری وانەوتنەوە هونەرمەند توانیویەتی كاری وانەوتنەوە لە پەیمانگای نمونەیی بۆ نابینایان لە بەغداد بڵێتەوە و رێزمانی وانەی (سۆلۆفیج)ـی موزیك واتە بنەماكانی میوزیك بڵێتەوە.
هەروەها لەلایەنی پراكتیكییەوە توانای ژەنینی چەند ئامێرێكی موزیكی هه‌بووە وەك عود، گیتار و كەمان جگە لە باڵەبانی كورد كە فوی پیادەكرێت و لە كوردستان بەناوبانگە.
توانای ژەنینی چەند ئامێرێكی موزیكی هه‌بووە وەك عود، گیتار و كەمان و باڵەبان
عەلی مەردان سەرلوتكەی مەقامی گرتبوو، هەر لەشاری كەركوك كە خاوەنی زۆرترین تۆنی بەهێز و خوێندنگەی ماقام بوە و دواتریش بووەتە پێگە و پایەی گۆرانی كوردی.
لەساڵی 1936 ئەم هونەرمەندە زۆرێك لە مەقامە كوردییەكانی وتۆتەوە و لە ئێزگە كوردییەكاندا تۆماری كردوە، یەكەم هونەرمەند بووە لە ئێزگەدا گۆرانی بڵێت.
لەساڵی 1977 لەلایەن وەزارەتی راگەیاندنەوە خەڵاتكراوە بەبۆنەی رۆژی جیهانی میوزیكەوە، بڕوانامەیەكی رێزلێنان و مەدالیایەكی ئاڵتونی پێدەبەخشرێت، جارێكی‌تر لەلایەن وەزارەتەوە خەڵاتێكی تری پێبەخشراوە وەكو داهێنەر.
له 24ـی ته‌مموزی ساڵی 1981 عه‌لی مه‌ردان به یه‌كجاریی ماڵئاواییكرد و به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی بۆ عیراق و كه‌ركوك به‌تایبه‌ت به‌جێهێشت.