دڵنیابوونەوە لە زانیارییەكان؛
دەبێت توشبوانی شێرپەنجە و رزگاربوانی ئەو نەخۆشییە ڤاكسین وەربگرن

بەغداد/ ئەیلولی 2021/ هەڵمەتێكی هۆشیاری تەندروستی لەناو هاوڵاتیاندا دەربارەی گرنگی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا فۆتۆ: وەزارەتی تەندروستی

دەنگۆ:

"ئەگەر شێرپەنجەت هەبێت، نەخۆشییەكەت بەهۆی ڤاكسینەكەوە زیاد دەكات".

 

دڵنیابونەوە لە زانیارییەكان (پشتڕاستكردنەوە):

دكتۆر فیراس جەبار موسەوی، بەڕێوەبەری بەشی كوتان لە وەزارەتی تەندروستی عیراق جەختیكردەوە ئەو كەسانەی دوچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوون، یەكەم ئامانجی وەزارەتی تەندروستین بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید-19، چونكە ئەو جۆرە نەخۆشانە مەترسیان لەسەرە و ئەگەر توشی ڤایرۆسی كۆرونا بن، ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە.

دكتۆر ئەحمەد سامی كەمال، پسپۆڕی چارەسەركردنی شێرپەنجە بەتیشك، وتی ڤاكسینەكە نابێتە هۆی پەرەسەندنی قۆناغەكانی نەخۆشییەكە، جگە لەوەش توشبوانی شێرپەنجە هاوشێوەی نەخۆشی دیكەی وەك (نەخۆشییەكانی دڵ یان نەخۆشییەكانی لاوازی بەرگری لەش) بەو گروپانە هەژمار دەكرێن كە مەترسی گەورەیان لەسەرە، بۆیە، هەر توشبویەكی شێرپەنجە یان رزگاربویەكی ئەو نەخۆشییە پێویستە ڤاكسینی كۆڤید-19 وەربگرێت.

هەروەها رونیكردەوە هەموو نەخۆشێكی شێرپەنجە چارەسەری كیمیایی و چارەسەری تیشك وەردەگرێت، ئەم چارەسەرانەش زۆرجار دەبنە هۆی ژەهراویبوونی خوێن و چەندین گرفتی تری وەك دابەزینی بەرگری لەشی نەخۆشەكە، بۆیە بە پەسەندی دەزانین ڤاكسین وەربگرن بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە زیانبەخشەكانی كۆڤید-19 و مەترسی گیانلەدەستدان.

دكتۆر فیراس موسەوی، بەڕێوەبەری بەشی كوتان لە وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت وەرگرتنی ڤاكسین دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری مردن و ماوەی مانەوەی لەژێر چارەسەردا، تەنانەت لەنێو ئەوانەی دوچاری كۆڤید-19 بوون.

internews 0

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT