هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بۆ توركیا و ئوردەن، مانگی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو بەرمیل بووە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، زیاترە لە 236 ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ، لە تشرینی یەكەمی 2022ـدا ههناردهی نهوتی خاو له تهواوی كێڵگهكانی وڵاتدا گهیشتۆته 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بهرمیل، به داهاتی نۆ ملیار و 258 ملیۆن دۆلار.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 88 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی تشرینی یەكەم، له كێڵگه نهوتییهكانی كهركوكهوه دوو ملیۆن و 417 هەزار و 893 بهرمیل نهوتی خاو ههناردهی بهندهری جیهان كراوه له توركیا، كە هەر بەرمیلێكی بە 86.32 دۆلار فرۆشراوە و داهاتەكەی دەگاتە 209 ملیۆن دۆلار.
هەناردەكراوی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن بە تانكەر لەو مانگەدا 342 هەزار و 800 بەرمیل بووە و بە داهاتی 27 ملیۆن دۆلار، بەوپێیەی هەر بەرمیلێكی بە 77.33 دۆلار فرۆشراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە مانگی ئەیلولی رابردوو لە كەركوكەوە دوو ملیۆن و 196 هەزار و 180 بهرمیل نهوتی خاو ههناردهی بهندهری جیهان كراوه بە داهاتی 182 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ هەناردەی 150 هەزار و 552 بەرمیل بۆ ئوردن بە تانكەر، بە داهاتی 11 ملیۆن دۆلار، بەپێی ئاماری كۆتایی ئەو مانگە.
لە مانگی ئاب، یەك ملیۆن و 109 هەزار و 528 بهرمیل نهوتی خاو ههناردهی توركیا كرا و داهاتەكەی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بوو.
بەڵام لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ هەناردەی نەوت دوو ملیۆن و 344 هەزار و 536 بهرمیل بووە بە داهاتی زیاتر لە 249 ملیۆن دۆلار.
هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی حوزەیراندا نزیكەی دوو ملیۆن و 911 هەزار بەرمیل بوو بە داهاتی نزیكەی 346 ملیۆن دۆلار، جگە لە هەناردەی نزیكەی 300 هەزار بەرمیل بە تانكەر بۆ ئوردن بە داهاتی زیاتر لە 32 ملیۆن دۆلار.
لە مانگی ئایاریشدا هەناردە زیاتر بوو كە گەیشتە زیاتر لە سێ ملیۆن و داهاتەكەی 335 ملیۆن دۆلار بوو لەگەڵ نزیكەی 354 هەزار بەرمیلی هەناردەكراو بۆ ئوردن و بە داهاتی 34 ملیۆن دۆلار.
هەناردە بۆ بەندەری جیهان لە مانگی نیسانی 2022ـدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 991 هەزار بەرمیل بوو، بە داهاتی زیاتر لە 304 ملیۆن دۆلار، هەر لەو مانگەدا زیاتر لە 299 هەزار بەرمیل بە تانكەر هەناردەی ئوردن كرا بە داهاتی زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار.
بەڵام هەناردەی مانگی ئادار ملیۆنێك و 448 هەزار بەرمیل بوو، لە شوباتدا زیاتر لە ملیۆنێك و 475 ههزار بەرمیل و لە كانونی دوەمی ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن و 545 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی توركیا كرابوو.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگهی سهرهكی بهرههمهێنانی نهوتی خاو ههیه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نهوت باكور سهر به حكومەتی عیراقیدان.