قه‌زای كفری، كه مێژوی دروستبونی لە شوێنی ئێستایدا بۆ نزیکەی دووسەد ساڵ لەمەوپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێكه له شاره مێژوییه‌كانی “ناوچه‌كانی جێناكۆك”. ئەمڕۆ ساڵیادی بە قەزابونی شارەكەیە.
كفری "به شاری وه‌زیران" ناسێنراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته یه‌كله‌دواییه‌كه‌كانی عیراق له رابردودا خه‌ڵكی ئه‌م شاره بووە.
سەباح عەلی جاف، مامۆستا لە بەشی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی گەرمیان، دەڵێت "بەپێی بەڵگەیەکی عوسمانی لە 20ی تشرینی دووەمی 1853دا، لەبەر بایەخی پێگەی ناوچەکە و پێکەوەبەستنیان وەک ناوەندێکی گرنگ، کفری کراوەتە ناوەندی سەنجەقی زەنگاباد لە ئەیالەتی شارەزوور، هەریەک لە (کفری، زەنگاباد، قەڕەتەپە و دوزخورماتوو)ی لە خۆگرتووە".
هەروەها دەڵێت "هەر بەپێی ئەو فەرمانەی عوسمانی نەفتـچـى زادە عـومـەر بەگ بـه موچەی 3000 قـوروش كراوە بە قایمقام".
قەزای كفری چه‌ندین شوێنی مێژویی گرنگی تێدایه، له‌وانه سه‌رای كفری، كه له ساڵی 1919دا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه دروستكراوه، به‌ڵام ئێستا تاڕاده‌یه‌ك به پشتگوێخراوی جێهێڵدراوه. هێشتا شوێنه‌وار و خانوو و بینای والییه‌كانی عوسمانی و میرنیشنهكانی كورد له قه‌زاكه‌دا ماون.
گۆڕستانه‌كان كه ناوازه و به‌هێز دروستكراون وه‌كو به‌ڵگه‌ی مێژویی ئه‌و شاره ماونه‌ته‌وه.
كفری شارێکی بچوکە دەکەوێتە لای رۆژئاوای لوتکەی باوەشاسوار، درێژبونەوەی ئەو زنجیرە چیایەیە کە لە کەرکوکەوە دەستپێدەکات به‌دوری 120كم له باشوری خۆرھەڵاتی کەرکوك.
هه‌روه‌ها باشورەکەی جیادەبێتەوە لە پارێزگای دیالە بەھۆی زنجیرە چیای حەمرین.
به‌نداوی باوه‌شاسوار یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروستكراوه و سودی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو بۆ قه‌زاكه و ناوچه‌كه هه‌یه.