نزیكەی سەدا 29ـی كۆی كاندیدەكانی پەرلەمانی عیراق لە ژنان پێكهاتوون، كە بەپێی یاسا، لە ئێستاوە و پێش ئەوەی بچنە ناو كێبڕكێی دەنگدانەوە، 83 كورسییان لە هەڵبژاردندا بەپێی سیستەمی كۆتا بۆ جێگیركراوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، ناوی پەسەندكراوی حەوت هەزار و 768 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بڵاوكردەوە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 248 كاندیدیان لە رەگەزی مێ و لە بەرانبەر پێنج هەزار و 520 كاندیدی لە رەگەزی نێر پێكهاتوون.
بەپێی ئەو ئامارە، ژنان نزیكەی سەدا 29ـی كۆی كاندیدەكان پێكدەهێنن و بەسەر كۆی پارێزگاكاندا دابەشبوون، جگە لە كورسی كۆتا، هەوڵی بەدەستهێنانی كورسی دیكە بە دەنگی خۆیان دەدەن.
پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە 329 كورسی پەرلەمان، سەدا 25ـی كە 83 كورسی دەكات وەك كۆتا بۆ ژنان تەرخانكراوە.
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەماندا (تشرینی یەكەمی 2021)، ژنان توانییان كۆتا تێپەڕینن و 97 كورسی مسۆگەر بكەن، لەو ژمارەیەش 57 ژن بە دەنگی خۆیان و بەبێ پشتبەستن بە سیستەمی كۆتا بوو، لە كۆی سێ هەزار و 249 كاندید كە 951 كاندیدی ژن بوو.
بەڵام ئەو نوێنەرایەتییە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردندا رەنگدانەوەی نەبوو، بەوپێیەی لە كابینەی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، تەنیا سێ ژن بوون بە وەزیر، ئەوەش دەكاتە رێژەی سەدا 13 لە كۆی 23 وەزیر.
له‌ساڵی 1925ـەوه تا 1980، له هیچ په‌رله‌مانێكی عیراقی‌دا ژنان مافی كاندیدبونیان نه‌بووه، له‌وكاته به‌دواوه مافیان پێدراوه و به ژماره‌ی جیاواز توانیویانه بگه‌نه كورسی په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان.
له دوای ساڵی 2003 و قۆناغی نوێی حوكمڕانی له عیراقدا، به ده‌ستور و دواتر یاسا كۆتا بۆ ژنان جێگیرکرا، به مه‌رجێك له سه‌دا 25ـی كۆی كورسییه‌كان كه‌متر نه‌بێت، هەر له ده‌ستوردا، جگه له كۆتا، له مادده‌ی 20ـدا هاوشانی پیاو هه‌موو مافێكی به ژنان داوه تا به‌شداری له كاروباری گشتیی‌دا بكه‌ن و به مافه سیاسییه‌كانیان بگه‌ن لەوانە ده‌نگدان، هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن.
له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی عیراقدا، ساڵی 2005، ژنان توانییان 70 كورسی له كۆی 275 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، لە خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 2010ـدا، ژمارەی كورسییەكان بۆ 325 كورسی زیادیكرد و ژنان 83 كورسییان به‌ده‌ستهێنا.
له هەڵبژاردنی ساڵی 2014ـدا، 83 ژن گه‌یشتنه په‌رله‌مان كه 22 کاندیدیان به ده‌نگی خۆیان و بەبێ پشتبه‌ستن به سیسته‌می كۆتا توانییان كورسی به‌ده‌ستبهێنن.
لە خولی چوارەمی په‌رله‌مانیش له ساڵی 2018ـدا، ژنان توانییان ببنه خاوه‌نی 84 كورسی له كۆی 329 كورسی، كه به‌شێكیان به‌ده‌نگی خۆیان ده‌رچون.
جگە لە نوێنەرایەتی نێو پەرلەمان، بەپێی دەرەنجامی دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق (كانونی یەكەمی 2023)، 76 ژن بوون بە ئەندامی ئەنجومەن و 17ـیان بە دەنگی بەدەستهاتووی خۆیان و بەبێ سیستمی كۆتا سەركەوتن، لە نێویاندا سێ كەس بەرزترین دەنگی لیستەكانیان هەبوو.
نزیكەی 23 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی لە رەگەزی مێ پێكهاتوون، بەرێژەی سەدا 49.8، بەپێی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ساڵی 2024ـدا.