24 كاتژمێر پێش كوشتنی، یه‌نار محه‌مه‌د، داكۆكیكاری دیاری مافه‌كانی ژنان له عیراق به ده‌نگی به‌رز داوایكرد، "سنورێك بۆ ده‌ربازبون له سزا دابنرێت"، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ژنان ده‌كه‌نه ئامانج و بازرگانیان پێوه‌دەكه‌ن، ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق چالاكوانان هه‌مان داوای یەنار به‌رزده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێت ئه‌وانه‌ی یه‌نار محه‌مه‌دیان كوشت له سزا ده‌ربازنه‌كرێن.
یه‌نار محه‌مه‌د، سه‌رۆكی رێکخراوی ئازادی ژن لە عیراق (OWFI)، كاتژمێر 9ی به‌یانی دووشه‌ممه 2ی ئادار له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی شه‌عب له به‌ر‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن دوو چه‌كدار كه دوو ماتۆڕسكیلیان پێ‌بوو ته‌قه‌ی لێكرا و به سه‌ختی برینداركرا، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی رێكخراوه‌كه‌ی "سەرەڕای ئەوەی بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و هەوڵی رزگارکردنی ژیانی دراوە، بەڵام بەهۆی قوڵی برینەکانییەوە یه‌نار گیانیلەدەستداوە".
رووداوه‌كه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایی فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌نێو چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان به‌دواداهات و داواده‌كرێت كۆتایی بهێنرێت به ده‌ربازبونی تاوانباران له سزا، كه هه‌مان داوای یه‌نار محه‌مه‌د بووه به 24 كاتژمێر به‌رله‌وه‌ی تیرۆربكرێت.
یه‌نار محه‌مه‌د (66ساڵ)، به‌رگریكار و چالاکوانی مافەکانیی مرۆڤی عیراقی- کەنەدی، كه ژیانی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ بەرگریکردن لە ژنانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو و رزگاربووانی توندوتیژی و بازرگانیکردن، له یه‌كی ئادار (رۆژێك به‌ر له تیرۆركردنی) وه‌كو پانێڵیست، به‌شداریی بیستەمین كۆنگرەی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی بازرگانی بەرامبەر بە ژنان لەشاری بەغدا كرد، له‌ژێر ناوی "ئایا مافی ژنان لە عیراق و سوریا ون دەبێت؟". له‌و پانێڵه‌دا به ده‌نگی به‌رز داوای سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له وڵات‌دا بازرگانی به ژنانه‌وه ده‌كه‌ن، له نێویاندا بازرگانیی سێكسی، یه‌نار له‌به‌رده‌م ده‌یان چالاكوانی عیراقی‌دا له به‌غدا وتی "لێره ئه‌وانه‌ی بازرگانی به ژنانه‌وه ده‌كه‌ن له یاسا ده‌ربازیان ده‌بێت".
بەسمە حەجی، چالاكوانی ئێزیدی و ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی، كه هاوشانی یه‌نار له‌و پانێڵه‌دا به‌شداری كرد، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "یه‌نار له قسه‌كانیدا داكۆكی له مافی ژنانی ئێزیدی كرد كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رووبه‌ڕووی دەستدرێژیی سێكسی و دەیان جۆری تاوان و بازرگانی بونه‌ته‌وه، داوایكرد چه‌كدارانی داعش به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن"، هه‌روه‌ها یه‌نار پێداگری كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگای تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسه بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا، جۆرێك له نیگه‌رانی هه‌بووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له عیراق ئه‌وانه‌ی بازرگانی به ژنانه‌وه ده‌كه‌ن له یاسا ده‌ربازیان ده‌بێت، "یاساكان هەن، بەڵام بە دروستی جێبەجێناكرێن، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر ئاستی وڵات رۆژ به رۆژ فراوانتر بێت".
یه‌نار محەمەد، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌ناگه‌ی ئارام (شێڵته‌ر) له به‌غدا، كه له ماوه‌ی كردنه‌وه‌یه‌دا سه‌دان ژنی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و هه‌ڵاتوی داڵده‌داوه و له كوشتن و ده‌ستدرێژیی جۆراوجۆر پاراستونی.
ته‌مه‌نی ئه‌م داكۆكیكردنه‌ی یه‌نار له ژنان و هاندان و هۆشیاركردنه‌وه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، نوێ نییه، سه‌ره‌تای چالاكییه‌كانی بۆ زیاتر له دوو ده‌یه‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له سه‌ره‌تای رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا رێكخراوی (OWFI) بۆ داكۆكیكردن له مافی ژنان دامه‌زراند و ته‌مه‌نی خۆیشی ته‌رخانكردووه بۆ پاراستنی ژنانی قوربانیی توندوتیژی و پێشخستنی مافەکانی ژنان لە عیراق.
له پانێڵه‌كه‌ی به‌غدا، یه‌نار وتویه‌تی "ئەو چەكدارانەی داعش كە لەدوای روداوەكانی سوریاوه گوازراونه‌ته‌وه بۆ عیراق، پێویسته به‌زوترین كات دادگایی بكرێن، نابێت و جێی قبوڵكردن نییه كەمتەرخەمی لە دۆسییەكانیاندا بكرێت، چونكە ئەوان تاوانی گەورەیان بەرامبەر بە ژنان كردووه".
رێکخراوی ئازادی ژن لە عیراق، كه یه‌نار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت "یه‌نار دەنگێکی ژنانه‌ی راشکاو بوو، سازشی له هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ده‌كرد، هه‌ڵوێستێكی جێگیربوو له‌ڕووی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی و جیاکاریی، پاشه‌كشه‌ی نه‌ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژایه‌تیكردنی".
یه‌نار دەنگێکی ژنانه‌ی راشکاو بوو، سازشی له هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ده‌كرد، هه‌ڵوێستێكی جێگیربوو له‌ڕووی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی و جیاکاریی
یه‌نار محه‌مه‌د لە ساڵی 2016دا خەڵاتی رافتۆی نەرویجی پێبەخشرا، بەهۆی داکۆکیکردنە به‌رده‌وامه‌كانی بۆ کەمینەکان و ئەو ژنانەی کە توشی دەستدرێژی بوون. ئه‌و خه‌ڵاته كه به‌هاكه‌ی 20 هه‌زار دۆلاره ساڵانه له مانگی تشرینی دووه‌م له شاری بێرگن له نه‌رویج به‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه به‌رگری له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عیراق، دووشه‌ممه 2ی شوبات له دوای تیرۆركردنی یه‌نار محه‌مه‌د، جه‌ختیكرده‌وه له پێكهێنانی تیمێكی لێكۆڵنه‌وه‌ی تایبەتمەند بۆ ئه دۆسییه‌یه.
شه‌مه‌ری كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دۆسییه‌یه ده‌كات، داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و پیشەیی كرد، هاوتا له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی هەموو بەڵگەکان، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئاشکراکردنی پاڵنەرەکانی پشت روداوەکە و ناسینەوەی تاوانباران و دەستگیرکردنیان.
رێکخراوی ئازادی ژن لە عیراق، له‌گه‌ڵ ئیدانهکردنیی توندی روداوه‌كه، ده‌ڵێت "ئه‌و تاوانه ترسنۆكانه‌یه هێرشی راستەوخۆیه بۆ سەر خەباتی ژنان و بەهاکانی ئازادی و یەکسانی". داواده‌كات تاوانباران ده‌ستگیربكرێن و ئه‌وانه‌ی له‌پشتی روداوه‌كه‌ون ئاشكرابكرێن و "سنورێك بۆ ده‌ربازبون له سزا دابنرێت كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پارێزه‌رانی ژنی مافه‌كانی مرۆڤ".
توڕه‌یی ئه‌و تاوانه ژنانی عیراقی روبه‌ڕوی نیگه‌رانییه‌كی قوڵ كردۆته‌وه، له دوێنێوه به‌ده‌نگی به‌رز داوای دۆزینه‌وه‌ی خێرای تاوانباران ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی ده‌یان رێكخراو و چالاكوانی مافه‌كانی ژنان له چواچێوه‌ی تۆڕێكی فراواندا به‌ناوی تۆڕی 8ی مارس گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له پاركی ئازادی شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
یه‌نار له دوا گفتوگۆیدا له پانێڵه‌كه‌ی به‌غدا وتویه‌تی پێشێلكاریی و توندوتیژی دژی ژنان به‌رده‌وامه، ئێستا به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ژنان ده‌كرێنه ئامانج، "پێویسته به فراوانی كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكرێت و ژنانیش له‌م بواره‌دا زیاتر هۆشیاربكرێنه‌وه"، وه‌ك به‌سمه وته‌كانی بۆ (كه‌ركوك ناو) گێڕایه‌وه.
ئه‌م پانێڵه به‌رله‌وه هاتووه كه یه‌نار گه‌شه‌ته‌كه‌ی بۆ كه‌نه‌دا (وڵاتی دووه‌می) به‌هۆی راگرتنی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دژی ئێران.