هاوڵاتیانی كه‌ره‌نتینه‌كراو له هۆتێلی پلازای كه‌ركوك، كرێی مانه‌وه و خواردنی به‌یانییان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه دابینكراوه، به‌ڵام ژه‌مه‌كانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌كان له‌سه‌ر گیرفانی خۆیانه.
هۆتێل پلازا له‌ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك، به كرێگیراوه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، تا له‌وێ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێن به ئامانجی رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی فه‌رمانێكی ئیداری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، كه 18ی نیسان به واژۆی راكان سه‌عید جبوری ده‌رچووه، پێویسته فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هۆتێله‌كه‌دا بكات بۆ به‌كرێگرتنی تا یه‌ك مانگ.
نرخی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له‌و هۆتێله پێشتر به 60 دۆلار بووه، ئێستا نرخی یه‌ك ژور بۆ شه‌وێك به 15 هه‌زار دینار دیاریكراوه به نانی به‌یانی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری پاككردنه‌وه‌وه.
سه‌هه‌ند یوسف، له ئه‌رده‌ن ده‌یخوێند و به‌هۆی كۆرۆناوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ی وه‌ن له ئێستادا گواستراوه‌ته‌وه بۆ هۆتێلی پلازا، "ته‌نیا نانی به‌یانی هه‌یه، خواردنی نیوه‌ڕۆ له چێشتخانه‌ی هۆتێله‌كه كڕیمان له‌سه‌ر خه‌رجی خۆمان و بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر كه‌باب بڕی 14 هه‌زار دیناریان لێسه‌ندین".
ئه‌و هاوڵاتییه داوای دابینكردنی ژه‌مه خواردنی نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌كان ده‌كات، به‌وپێیه‌ی دوو هه‌فته له كه‌ره‌نتینه‌دا ده‌بن و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ش زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌وێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركوك، 126 كه‌س له هۆتێلی پلازا كه‌ره‌نتینه كراون، كه زۆرینه پێشتر له كه‌ی وه‌ن بون و به‌هۆی ناڕازیبونی به‌شێكیانه‌وه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ هۆتێله‌كه.
زیاد خەڵەف، بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك به وه‌كاله‌ت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوو بژاردەمان خسته بەردەم ئەو كەسانەی كەره‌نتینە كراون، یان لە بەشە ناوخۆیی و نەخۆشخانەكان بمێننەوە یاخود بگوازرێنەوە بۆ هۆتێلی پلازا، كه نرخی شه‌وێك مانه‌وه 15 هه‌زار دیناره له‌گه‌ڵ نانی به‌یانیدا".
"ئه‌وه‌ی توانای هەیە و ئارەزوی هەیە بیەوێـت خۆی خواردن بكڕێت بە دیلیڤه‌ری پێیده‌گات ئه‌وه‌یشی ناتوانێت ئه‌وا ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ژه‌مه خواردنه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ین" بوته‌ی زیاد خه‌ڵه‌ف.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌یان هاوڵاتی كه‌ركوكی كه ماوه‌یه‌كه له وڵاتانی تر گیریانخواردبوو به‌هۆی كۆرۆناوه، توانییان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان و به‌پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانیش پێویسته بۆ دوو هه‌فته كه‌ره‌نتینه بكرێن.
محەمەد خزر، یه‌كێكه له‌و هاوڵاتییانه‌ی له هینده‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا له به‌شه ناوخۆیی دانراوه و لێی نارازی بووه، چونكه وه‌ك ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شوێنی خەوتنی زۆرباش نەبوو، بۆیه گواستراینه‌وه بۆ هۆتێلی پلازا، له‌وێش ژه‌مه خواردنی نیوه‌ڕۆ و ئێواران نییه".
جگه له هۆتێلی پلازا، ده‌یان هاوڵاتی تر له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ی وه‌ن و 24 شوقه‌ی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی دۆمیز و شۆراو كه‌ره‌نتینه كراون.
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا له نێویاندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له ناوشار و ته‌واوی پارێزگاكه‌دا تا 24ی نیسان درێژكردۆته‌وه.
توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته 31 كه‌س، كه له‌و ژماره‌یه 20 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و دوو هاوڵاتیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.