هه‌موو پێكهاته‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال پێكه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خه‌ڵك و لێپرسراوانی ئه‌و ناوچانه.
لارا یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئه‌لقوش، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌خۆشحاڵییه‌وه خه‌ڵكی ئه‌لقوش هه‌موو له ئاماده‌باشیدان بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و ئاگری نه‌ورۆز له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئازار".
ئه‌لقوش خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆرینه له كریستیانی، شه‌به‌ك و ئێزیدی پێكهاتون و هه‌مووان پێكه‌وه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه و ئاهه‌نگه‌كه به‌ڕێده‌كه‌ن.
لارا وتی "بۆ ئه‌مساڵ گوندی بوزان ده‌ستنیشانكراوه بۆ كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌بێ جیاوازی به‌شداریی ده‌كه‌ن، له‌وانه كریستیانی، شه‌به‌ك و ئێزیدی".
هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌بێ جیاوازی به‌شداریی ده‌كه‌ن، له‌وانه كریستیانی، شه‌به‌ك و ئێزیدی
گوندی بوزان خه‌ڵكه‌كه‌ی ئێزیدین و پێشوازییان له ده‌ستپێشخه‌ری كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز كردووه له گونده‌كه‌یان.
هاوكات زه‌رده‌شت شنگالی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی یه‌به‌شه له شنگال، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شنگال ته‌واو بووه و جێی خۆشحاڵییه كه هه‌مووان پێكه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ین".
ساڵانه له 20ی ئازار و له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا (یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی کوردی) ئاگر ده‌کرێته‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت.
بۆ ئه‌مساڵیش له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك له‌وانه خانه‌قین و دوزخورماتوو ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه.