په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكوه‌زیران و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئازار له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی عیراق، تاوتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگای نه‌ینه‌وا كرا له نێویاندا روداوی نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س خنكان و ده‌یانی تر بێسه‌روشوێن بون.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا، په‌رله‌مانتاران به زۆرینه‌ی ده‌نگ نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانیان له لێپرسراوێتی دورخستنه‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه 23ی ئازار له نوسراوێكدا بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، داوایكرد به‌پێی یاسای پارێزگاكان هه‌ریه‌ك له پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی دوربخرێنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و یاسایه په‌رله‌مانی عیراق ده‌توانێت به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌نگ بدات به دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار له‌سه‌ر پێشنیار و داوای سه‌رۆكوه‌زیران.
له نوسراوه‌كه‌دا تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌رك و لێپرسراوێتی خراوه‌ته پاڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌بونی به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی له هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی و به‌كارهێنانی پۆسته‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی.
له دۆسیه‌ی نقومبونی به‌له‌مه گهشتیارییهكهدا، پێشتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاریدا پاریزگار ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شانه‌ی قه‌یران و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كاندا، تاوتوێی بارودۆخی پارێزگاكه‌یان كرد.
نوره‌دین قه‌بلان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبونه‌وه‌كه كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو ره‌تیكرده‌وه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وایان به‌ده‌ست گه‌یشتبێت، به‌رله‌وه‌ی په‌رله‌مان دوریبخاته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك میدیا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وابڵاوكرایه‌وه پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ها قه‌بلان جه‌ختیكرده‌وه ئه‌نجومه‌ن پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان له دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار و ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، دوای دورخستنه‌وه‌ی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌كرێته بۆ خه‌ڵكی پارێزگاكه تا خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكه‌ن.
دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار دوای ئه‌وه‌هات سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، له فه‌رمانێكدا پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی نه‌ینه‌وا و ئیداره‌دانی پارێزگاكه راگه‌یاند، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له سه‌رۆكی زانكۆ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده‌ی پۆلیس، به‌بێ پارێزگار.
ئه‌و هه‌نگاوانه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی موسڵ و كه‌سوكاری قوربانیان له نزیك شوێنی نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه و داوایانكرد جگه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار ته‌واوی به‌رپرسانی روداوه‌كه‌ش سزا بدرێن.
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێشتریش له راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كاندا داوای دورخستنه‌وه‌ی كرابوو، به‌ڵام ناوبراو تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه و بڕیاریشدا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق تۆماربكات.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كان كه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه و له 30 خاڵ پێكدێت، بارودۆخی ئه‌منی موسڵ باش نییه و "كه‌مته‌رخه‌میی و گه‌نده‌ڵی" هه‌یه كه راسته‌وخۆ پارێزگار، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی موسڵ تۆمه‌تباركراون و داوای گۆڕینیان ده‌كرێت.
ئه‌و لیژنه‌یه له كانونی یه‌كه‌می 2018 پێكهات به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له كێشه و گرفته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێنا، به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی و ئه‌ندامێتی ته‌واوی نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.